کتێبخانەی ئەلیکترۆنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 31ی ئایاری 2023 کتێبخانەی ئەلیکترۆنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانكۆ له چوارچرا بەڕووی خوێنەراندا کرایەوە .
لهوبارهیهوه مامۆستا ( بەختیار خدر عبداللە ) لێپرسراوی کتێبخانە ڕایگەیاند: خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و بەتایبەت خوێندکارانی (دبلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا ) دەتوانن بۆ نووسینی توێژینەوەکانیان سوودێکی زۆرباش لەم کتێبخانە ئەلیکترۆنییە وەربگرن، هەروەها لە کتێبخانەی ئەلکترۆنی خوێنەران دەتوانن سوود لە سایتی (IVSL) iraqi virtual science library) وەربگرن ئەویش بەهۆی دروستکردنی پەیوەندی زانکۆ لەگەڵ ئەم سایتە ئەلیکترۆنیەدا، وتیشی: ئەم کتێبخانەیە دەوڵەمەندە بە چەندین سەرچاوەی زانستی و کتێبی گرنگ و پڕبایەخ لە زۆربەی پسپۆرییەکان، لەئێستادا کتێبخانە لەژێر ( تێست )دایە بەڵام بەبوونی چەندین سەرچاوەی زانستی گرنگ .
شایەنی باسە هۆبەی کتێبخانەی ئەلیکترۆنی سەر بە (بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئامار و کتێبخانەی ئەلیکترۆنی) زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە .
کتێبخانەی ئەلیکترۆنی ڕۆژانی هەفتە یەکشەممە بۆ پێنجشەممە کاتژمێر (9)ی سەرلەبەیانی بۆ کاتژمێر ( 1 )ی پاشنیوڕۆ کراوە دەبێت، شوێنی کتێبخانە ئەلیکترۆنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی – کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا – تەنیشت کافتریای کەمپەکە.