سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی: هه‌ماهه‌نگی زانكۆ و ده‌زگاكانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ گرنگه
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پێشوازیكرد له سەرتیپ علی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی وەرزشی (ی.ن.ک) و د.علی تەها ئەندامی مەکتەب و هاوکار ڕەشید ئەندامی مەکتەب، كه به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و هه‌ماهه‌نگی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆیان كرد.
له دیداره‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له پ.د.عه‌لی قادر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و پ.ی.د.سه‌رهه‌نگ سه‌روه‌ت یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و د.بەختیار عبید شەریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران ئاماده‌بوون، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و پێشه‌كییه‌كی له‌سه‌ر كار‌و چالاكییه زانستییه‌كان و ئاستی زانستی و ته‌كنیكی زانكۆی بۆ وه‌فدی میوان باسكرد، دیدو بۆچوونی زانكۆی له‌سه‌ر گۆڕانكارییه زانستییه‌كان و پێداویستییه‌كانی ئێستای بازاڕی كار بۆ وه‌فده‌كه ڕوونكردنه‌وه، هه‌روه‌ها پ.ی..د.هوشیار عه‌بدوڵا به‌پێویستی زانی زانكۆ و ده‌زگاكانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆش هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی باش له‌نێوانیاندا هه‌بێت تا پێكه‌وه كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر پێشكه‌وتن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی دروستبكه‌ن.
وه‌فدی میوان خۆشحاڵی خۆیان به‌دیداره‌كه ده‌ربڕی و هیوای ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خواست كه له‌ئێستادا یه‌كێكه له زانكۆ دیار‌و پێشه‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.