بەڕێووەچونی کۆنفرانسێکی زانستی بەناونیشانی پێشکە وتنەتازەکان له شلک دا لەوڵاتی ئێران.
ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٥/٢٤ لەژێر سەرپەرشتی (پ.ی.د.هۆشیار عبدللە عزیز) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەبەشداری مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی کۆلێجی تەکنیکی زانستەپڕاکتیکیەکانی هەڵەبجە کۆنفراسێکی زانستی بەناونیشانی پێشکەوتنەتازەکان لەشلکدا لەوڵاتی ئێران لەزانکۆی کوردستانی سنە بەڕێوەچووە.
لەسەرەتای کۆنفراسەکەدا ئامادەبوانی ناوهۆڵەکە گوێیان لەوتاری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (پ.ی.د.هۆشیار عبدللە عزیز) گیراو پاشان لەلایەن (د.سحرحسین رەشید) مامۆستای بەشداربوی کۆنفرانسەکە وتارەکەی وەرگێڕدرایە سەر زاراوەی فارسی.
شایەنی باسە ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتیە زانستیەلەچوارچێوەی ئەولێک تێگەشتنەیە کەلەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی کوردستانی لەشاری سنەدا بووە کە ماوەی ساڵێکە کۆلێجی تەکنیکی زانستەپڕاکتیکیەکانی هەڵەبجە بەشی کارگێڕی پرۆژەکشتوکاڵیەکان لەگەڵ کۆلێجی کشتوکاڵی زانکۆی کوردستان کاری تێدادەکەن.
ئەم کۆنفراسە ڕۆژانی ٢٤-٢٠٢٣/٥/٢٥بەردەوامی دەبێت و ڕۆژی ٢٦ ی مانگیش پێشەنگایەکی گەورەی شلێک وەک چالاکی کۆنفراسەکە بە ئامادەبوونی بەشداربوانی کۆنفرانس دەکرێتەوە و هەموو جۆرو توخمەکانی شلیکی تێدا نومایان دەکرێت .