ڕۆژی سێشەمە ٣٠ ئایاری ٢٠٢٣ لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى، لەلایەن بەشی ئەندازیاری گەیاندن لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری، وۆرکشۆپێک بەناونیشانی ” The Impact of Student Feedback on Quality of Teaching in Higher Education ” بۆ مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامدرا.
لە وۆرکشۆپەکەدا باس لە کاریگەری فیدباکی خوێندکاران لەسەر وانەوتنەوە کرا و بە وردیی باس لەو کێشە و گرفتانە کرا کە لە بەردەم پرۆسەی فێرکردندان، ههروهها لەلایەن (پ.ی م.ئاوێر محمد احمد) و (م. شۆڕش احمد رشید) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن دوو بابەت پێشکەشکران.
دواتر گفتوگۆیەکی زانستیانە لە نێوان ئامادەبووان و پێشکەشکاران ئەنجامدراو سەرجەم مامۆستایان هاوڕابوون کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن ستراتیجی نوێ بەرجەستە بکات، بەشێوەیەک کە رەنگدانەوەی لەسەر شێوازی ئەنجامدانی فیدباک و بەرزکردنەوەی هۆشیاریی لەسەر بەکارهێنانی دڵنیایی جۆری هەبێت و مامۆستایان و خوێندکاران سوودمەندبن، لەبەرئەوەی هۆکارێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی فێرکردن.
بۆ جێبەجێکردنی پێشنیارەکانیش مامۆستایان داوایان کرد کۆنفرانسی زانستی و سیمپۆزیۆم و وۆرکشۆپی تایبەت لەسەر پرۆسەی دڵنیایی جۆری ئەنجام بدرێت.
