Back

بەشی تەکنیکی کارەبا یەکێکە لە بەشە تەکنەلۆجیەکانی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانیلە ساڵی (١٩٩٦-١٩٩٧) دامەزراوەبەناوی بەشی کارەبا پاش پێگەیاندنی چەند پۆلێک لە خوێندکارگەشەی کردووە بۆ دوو بەشلە ساڵی (٢٠٠٦-٢٠٠٧) بە ناوی (بەشی کارەبا) و(بەشیئەلیکترۆن)، پاش پێگەیاندنی چەند پۆلێکی دیکەی خوێندکاران هەردو بەشەکە هەڵپەسێردران وبەشی گەیاندن لە شوێنیاندا کرایەوە لە ساڵی (٢٠٠٢-٢٠٠٣) ناوی بەشەکە گۆردرا بۆ بەشی تەکنیکی کارەبا.ئەو خوێندکارانەی لەم بەشە وەرگیراون دەبێت دەرچووی پۆلی (12)ی لقی زانستی یان دەرچووی بەشە هاوشێوەکانی کارەبا بێت لە ئامادەیی پیشەیی.

ئەرک:

ئەم بەشە دەتوانێت کاری ئامێرە کارەباییەکان لە کەرتی گشتی وکەرتە تایبەتەکاندا ئەنجام بدات، هەروەها کاری سیستەمی کارەبایی وئەلیکترۆنی وشوقە وخانووەکان.

دیدگا:

دەرچووانی ئەم بەشە بڕوانامەی (دبلۆمی تەکنیکی) لە تەکنەلۆجیای کارەبا وەردەگرن، کە بەناونیشانی (تەکنیککار) دەبێت.