پرۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی تیشک پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
لە پێشبڕکێی ناوخۆی داهێنەرانەی پرۆژەکان لە زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی له سلێمانی، پرۆژەیەکی هاوبەشی نێوان ههردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی-سلێمانی، بە پلەی یەکەم هەڵبژێردرا.
پرۆژەکە چارەسەری ئاڵۆزی هاتووچۆی گشتی هەرێمی کوردستان لە رێگای زیرەکی دەستکردەوە پشاندەدات کە بە کەمترین تێچوو چارەسەرێکی گونجاوی کێشەی ئێستای هاتووچۆی گشتی شارەکان لەخۆدەگرێت.
پرۆژەکە بە هاوبەشی لە نێوان بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار- زانکۆی پۆڵیتەکنیک و بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر-زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی-سلێمانیەوە جێبەجێکراوە، بە سەرپەرشتی هەریەک لە مامۆستا ( ژیر فوئاد محمد ) لە بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و مامۆستا (محمد لەتیف محمود) لە بەشی ئەندازیاری كۆمپیوتەر لە زانكۆی نێودەوڵەتی تیشك-سلێمانی و بە بەشداری هەریەک لە خوێندکاران (أحمد طه أحمد، ئاكار حسن عبدالقادر،ئاریان أحمد خضر).