وەزیرى خوێندنى باڵا: ئاستى خوێندن و ڕاهێنان لە بۆردى پزیشکى بەرەو ستانداردى جیهانى دەبەین
فراوان بکەن کە هیچ پزیشکێکى کوردستان نەمێنێت تا بە فلتەرو ڕاهێنانەکانى ئێوە تێپەڕنەبێت، بەشێوەیەک لەسەر ئاستى ناوچەکەو عێراقدا ئەنجومەنەکە ببێتە جێگەى گرنگى و بایەخى پزیشکان، بۆ ئەمەش ڕایگەیاند: وەک وەزارەت هاوکار و هەماهەنگى سەرەکیتان دەبین.
لە بەشێکى دیکەى وتەکەیدا، د. ئارام محمد ڕایگەیاند: ئێوە ئەرکێکى گرنگتان لەئەستۆیە کە بریتیە لە ڕاهێنان و ئامادەکردنى پزیشکانى پسپۆڕى وڵاتەکەمان، بۆیە زۆر گرنگە خوێندن و ڕاهێنان لە بۆردى کوردستانى لە ئاستێکى زانستى ستانداردا بێت، دەبێت سیستمى تۆکمەتان هەبێت بۆ چاودێریکردنى پرۆسەى خوێندن و ڕاهێنان و توێژینەوە، وتیشى جێگەى خۆشحاڵییە کە ئێستا بەشێک لە نەخۆشخانەکانى کوردستان توانییانە متمانەى گشتى بەدەستبهێنن.
لە کۆتایى کۆبونەوەکەدا هەریەک لە سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەن بۆچون و گرفت و کەموکوڕییەکانیان خستەڕو و بە پێشکەشکردنى چەند پێشنیازێک بۆ گەشەپێدانى کارەکانى ئەنجومەن پلانى چارەسەر بۆ بەشێک لە گرفتەکان دەستنیشانکران، بۆ ئەمەش وەزیرى خوێندنى باڵا ئەنجومەنەکەى ڕاسپارد هەموو تواناکانیان یەک بخەن بۆ چارەسەرکردنى گرفتى بەشێک لە پسپۆڕایەتییەکانى کە هەندێک لەراهێنراوانى ئەنجومەنەکە هەیانە.