Back

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشوازی لەوەفدێکی پڕۆژەی (TVET)کرد، کە لەلایەن دامەزراوەی نێودەوڵەتی (UNESCO)وە سەرپەرشتی دەکرێت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٢/٥/٢٠٢٣ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێز پ.ی.د. هوشیار عبدوڵا عزیز، بەئامادەبونی هەر یەک لەبەڕێزان پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت حمە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خوێندی باڵا و دکتۆر ایسر عبدالخالق عبدالرحمان ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک و پ.ی.م.ئاودێر محمد احمد لێپرسراوی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشوازیان لەتیمێک لەبەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی(TVET)کرد، کە لەلایەن دەمەزراوەی نێودەوڵەتی (UNESCO)وە سەرپەرشتی دەکرێت پێکهاتبون لەبەڕێزان(تیمۆثی مزین)گەورە ڕاوێژکاری پڕۆژوی ناوبراو، بەڕێز خاتو(ڤەمەن رمین) ڕاوێژکاری پڕۆژەکە.
سەرەتا سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی وەفدی میوانکردو بیروبۆچونی زانکۆی دەربارەی پڕۆژەی ناوبراو خستەڕوو، هەروەها ئامادەی و هاوکاری تەواوی سەرۆکایەتی زانکۆی دەربڕی بۆسەرخستنی پڕۆژەی ناوبراو.
دواتر بەڕێز(تیمۆثی مزین) بەشێوەیەکی چڕئامانج وستراتیجی پڕۆژەی ناوبراوی خستەروو وەخۆشحاڵی خۆی دەربری بەپشتگیری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
دواتر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. سەرهەنگ باسێکی ووردی دەربارەی پرۆژەکە و ئەوخاڵانەی خستەڕوو کەدەبێتە هاندەرێک بۆ جێ بەجێکردنی پرۆژەکە، دواتر ڕاگری کۆلێجی ئینفۆرماتیک دکتۆر ایسر عبدالخالق باسی لەو پێداویستیانەکرد کەگرنگن بۆ دامەزراند و بەڕێوەبرنی بەشی(Date Science)و ئەوئاڵانگیریانەی خستەڕوو کەپێویستن.
هەروەها پ.ی.م.ئاودێر محمد احمد لێپرسراوی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان باسی لەپشتگیری و هەماهەنگی زانکۆ نێودەوڵەتیەکان کرد بەمەبەستی سەرخستنی پڕۆژەی ناوبراو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕو زانستیانە بڕیاردرا پەیوەندییەکان بەردەوامبن وائامادەکاری پێویست بکرێت لەنێوان هەردوولا، بۆڕێکخستن و دامەزراندنی پڕۆژەی(TVET) کەلە ئایندەیەکی نزیکدا دەستبەکاردەبێت.