Back

ژمارەیەک خوێنکاری زانکۆمان سەردانی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر دەکەن

گروپی خوێندکارانی بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەردانی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکایان لەھەولێر کردو لەلایەن نوێنەری کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لەھەولێر پێشوازییان لێکرا. لەدرێژەی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی – کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی- و کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر، گروپی خوێندکارانی بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی سەردانی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکایان کردو لەلایەن بەرێز (کین گرۆس) نوێنەری کونسوڵخانەوە پێشوازیان لێکرا. لەدیداری نیوان خوێندکاران و نوێنەری کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر بەووردی گفتوگۆ کرا دەربارەی رۆڵی میدیا لە کوردستان و رۆژھەڵاتی ناوەراستدا، ھەروەھا باس لە مافی مرۆڤ و مافی ژنان کراو باس لەوە کرا کە پێویستە رۆڵی ژنان لە ھەرێمی کوردستان و رۆژھەڵاتی ناوەراست بەشگستی زیاتر بکرێت و گرنگی زیاتر بە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی کاری رۆژنامەوانی و میدیایی بدرێت و بۆشایی ئازادی زیاتر بکرێت ئەویش بە سوودی کۆمەڵگەو پێشخستنی ھەرێمی کوردستان. ھەر لە درێژەی گفتوگۆکاندا لە نێوان خوێندکاران و نوێنەری کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر باس لەرۆڵی گەنجان کرا بۆ ئایندەی ھەرێمی کوردستان و داوا لە خوێندکارانیش کرا کە زیاتر پەرە بە توانا زانستییەکانیان بدەن و بۆ ھەر کارێکیش پێویست بکات کونسوڵخانە ھاوکاریان دەبێت. دواتریش خوێندکاران بەش و شوێنەکانی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێریان بەسەر کردەوە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile