Back
  • gallery
  • gallery
  • gallery
  • gallery
  • gallery
  • gallery

خولی فوتسالی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرایەوە

ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی 2023/5/21 لەسەر ڕاسپاردەی (د.بەختیار عبید شریف ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و بەئامادەبوونی لیژنەی سەرپەرشتیار و یاریزانان خولی فوتسالی مامۆستاو فەرمانبەران دەستی پێکرد .

بەئامانجی ڕەخساندنی کەشێکی وەرزشی و ئاسودەی دەرونی جەستەی ساڵانە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خولی وەرزشی و هونەری بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران دەکاتەوە . ئەمساڵیش خولێکی فوتسال بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج و پەیمانگاکانی ناوشاری سلێمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کردەوە.

شایەنی باسە خولەکە لە (8) تیپ پێکدێت بەئامادەبوونی لیژنەی سەرپەرشتیار و نوێنەری تیپەکان خشتەی یاریەکان ڕاکێشرا.

ئەمڕۆ پێش دەستپێکردنی یەکەم یاری خولەکە بەئامادەبوونی لیژنەی سەرپەرشتیار و یاریزانانی خولەکە پیرۆزبایی ئاراستەی یاریزانان کراو دەست خۆشی و سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆ کرا بۆ کردنەوەی ئەم جۆرەخولانە . پاشان داوا لەیاریزانان کرا بە ڕۆحێکی وەرزشی و دوور لەتوندو تیژی یاریە کان ئەنجام بدەن، تاوەکو هەموولایەک چێژلە بەڕێوەچوونی یاریەکان وەربگرن .

ئەمڕۆش لەگەڵ دەستپێکی خولەکە دوو یاری بەڕێوەچوو
یاری یەکەم :
کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک و پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر ڕوو بەڕووی یەکبونەوە، پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر توانی بەئەنجامی (5-3) لەکۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی بباتەوە.

یاری دووەم :
سەرۆکایەتی زانکۆ و پەیمانگای تەکنیکی بەکرجۆ ڕووبەروو یەکبونەوە ، سەرۆکایەتی زانکۆ توانی بەئەنجامی (11-3) لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرجۆ بباتەوە .
لەڕۆژانی داهاتوو بەپێی خشتەی یاریەکان خولەکە بەڕێوەەچێت .