Back

وۆرک شۆپی “تەندروستیم ژیانمە” بەرێوەچوو

بەروارى ٢٧/٣/٢٠١٧ لەھۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرک شۆپێک بەناوونیشانی (تەندروستیم ژیانمە) بۆ بەڕێز (م.فیصل عبداللە صالح) ئەنجامدرا. لە وۆرک شۆپەکەدا تیشک خرایەسەر کاریگەری بابەتەکانی تەندروستی و سەلامەتی بۆ بەرزکردنەوەی رانکی زانکۆ لەریزبەندی نیشتمانیدا. شایەنی باسە سەرجەم ئەو فۆرمانەی کە لەلایەن بەشداربووانەوە راھێنانی پراکتیکی لەسەر دەکرا، لەلایەن (م.فیصل عبداللە)ەوە ئامادەکراوە و لەئێستادا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی سەرجەم زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان ئەم فۆرمانە بەکاردەھێنن. لەکۆتایشدا ئامادەببوان بەشداربوون بە خستنە ڕووى سەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر وۆرک شۆپەکە و ناوەڕۆکى.