Back

مامۆستایه‌كی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌ گۆڤارێکی زانستیی جیهانی ئاست بەرز به‌ فاكته‌ری كاریگه‌ری (1.77) بڵاوكرده‌وه‌

توێژه‌ر دكتۆرئوسامه‌ حامد شریف مامۆستا له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی / په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌، توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی:
Biochemical and Hematological Findings of Halabja Victims: 34 Years after Sulfur Mustard Exposure
لە گۆڤارێکی زانستیی جیهانی ئاست بەرز بە ناوی (Cellular and Molecular biology) بڵاوکردەوە کە فاکتەری کاریگەریەکەی (1.77)ە،سایت سكۆری 2.6، ئیندێكسینی هه‌یه‌ له‌ سێرڤه‌ره‌كانی په‌بمێد، سكۆپه‌س، كلاریڤه‌یت ئه‌نه‌لایتیكس
توێژینه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ندێك بایۆ كیمیكه‌ڵ تێست و هیماتۆلۆجیكه‌ڵ تێستی تاقیگه‌یی له‌رێی نمونه‌یه‌ك له‌ خوێنی كه‌سی خۆبه‌خش له‌ به‌ركه‌وتوانی گازی سه‌لفۆر موستاردی كیمیایی له‌هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ ‌له‌پاش تێپه‌ڕبونی 34 ساڵ هێشتا كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی ئه‌و گازه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی یان ماوه‌ و به‌رده‌وامیش ڕوو له‌خراپتر بوون ئه‌بن. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ بۆ به‌دواداچون و هه‌ڵسه‌نگاندنی زۆرێك له‌ بایۆماركه‌ره‌كانی ناو خوێنی به‌ركه‌وته‌كان بوو‌ وه‌ دواتر به‌راوردكران به‌ گروپی كۆنترۆڵ واته‌ كه‌سی به‌رنه‌كه‌وتوو، هه‌ر له‌ پارامیته‌ره‌كانی تێستی گشتی خوێن سی بی سی و هۆڕمۆنه‌كانی غوده‌ و بوونی چه‌وریه‌كان و بوونی پڕۆتینه‌كانی وه‌ك ئه‌لبۆمین و ئه‌لفا ئه‌نتی تریپسین و تۆتاڵ پڕۆتین و تۆتاڵ ئایرۆن و فێریتین. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌رگرتنی مێژوی نه‌خۆش و به‌چه‌ند پرسیار كردنێك و تۆماركردنی بوون و به‌كارهێنانی عیلاجه‌جۆراوجۆره‌كانیشیان، وه‌ دیاریكردنی كێش و باڵاو ته‌مه‌نیشیان.

به‌سته‌ری توێژینه‌وه‌كه‌:
https://www.cellmolbiol.org/index.php/CMB/article/view/4648