کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پەروەردە و فێرکردن (ICET 2023).
- Categories هەواڵ و چالاکی
- Date 2023-05-11
تۆمارکردنی بەشداربووان دەستیپێکرد بۆ کۆنفرانسی ICET 2023
لەگەڵمان بە بۆ کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پەروەردە و فێرکردن (ICET 2023).
18-17ـی ئایار 2023
بابەتی کۆنفرانسی ICET 2023:
“فەراهەمکردنی پەروەردەیەکی پێگەیەنەر و سەرنجڕاکێش بۆ نەوەی Z و ئەلفا”.
کۆنفڕانسی ICET 2023 ڕووداوێکە کە قسەکەرو گوێگرەکان لە شوێنە جیاجیاکانەوە کۆدەکاتەوە. پێشکەشکردنی بابەتەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەبێت لەڕێی ڤیدیۆی پلاتفۆرمی کۆنفرانسەکەوە بە هەر سێ زمانی – ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی.
پێویستە کێ ئامادەبێت:
ئەم کۆنفڕانسە بە پلە یەک گرنگە بۆ:
- ئەوانەی لە شوێنی فێرکردن و ڕابەرایەتیدان لە قوتابخانە و کۆلێژە گشتیی و تایبەتەکان.
- مامۆستای کاندید و ڕابەرە پەروەردەیییە هیواخوازەکان.
- ئەوانەی گرنگیدەرن بە خوێندنی نێودەوڵەتی و گەشەپێدانی پیشەیی مامۆستا و سەرکردایەتی پەروەردەیی.
- نوێنەرانی وەزارەت یان حکومەت کە ڕاسپێردراون بە بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاریەکانی فێرکردن لە کۆمەڵگا.
- ڕاهێنەرانی مامۆستا و شارەزایانی پەروەردەیی و سەرکردەکانی کۆمەڵگای نێوخۆیی و نێودەوڵەتی لە ICET 2023 ئامادەدەبن.