Back

وۆرک شۆپێک بۆ بەرزکردنەوەی رانکی زانکۆ بەرێوەچوو

ڕۆژى ٣ شەممە بەروارى ٧/٣/٢٠١٧ بە سەرپەرشتی بەرێز پ.ی.د.سۆران سەعید یاریدەدەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی، لیژنەی رانکینی زانکۆ وۆرک شۆپێکیان لە سەرۆکایەتى زانکۆ بۆ گشت ئەندامانى لیژنە کە پێک هاتبوون لە ١٥ ئەندامى کۆلێج و پەیمانگەکانى زانکۆ ئەنجامدا.. دواتر کارنامەى وۆرک شۆپەکە دەستی پێکردو لەلایەن (بەرێز مامۆستا جەمال فائق کاک برا /سەرۆکی لیژنەی رانکینی زانکۆ و بەرێوەبەری تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئامار) ھەڵسەنگاندنێک بۆ کارەکانی لیژنەکە و ئاستی زانکۆ لە رانکینی نیشتیمانی و جیھانیدا کرا و بە دوورودرێژى گشت ئەو خاڵانەى کە دەبنەهۆى بەرزکردنەوەى ئاستى زانکۆ وە چ چالاکییەک کۆلێج و پەیمانگەکان پێویستە تەرکیزى بخەنەسەر و دەبێتەهۆى پێشکەوتنى زانکۆ لە ڕوى جۆرایەتییەوە بۆ خوێندکار و مامۆستا باسى لێکرا .دواتر تیشک خرایە سەر ئەو ھەنگاوانەش کە پێوستە بنرێن بۆ زیاتر بەرزکرنەوەی ئاستی زانکۆمان لە رانکینەکاندا. سەبارەت بە گرنگی وۆرک شۆپەکەش سەرۆکی لیژنەی رانکینی زانکۆ رایگەیاند: جێی ئاماژەیە لەئێستادا ئاستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە رانکی نیشتیمانی و لەسەر ئاستی رانکی جیھانیش لە قۆناغێکى بەرەو پێشڕەوی و گەشەسەندندایە ئەمەش بە هۆى هەوڵ و ماندوبوونى بەردەوامى زانکۆ بۆ بەنێودەوڵەتى کردن و بە ئەلیکترۆنیکردنى گشت لە بەشەکان .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile