سیمینارێکی تایبەت لەسەر( بەرگری شارستانی)
ئەمرۆ سێ شەمە بەرواری 2-5-2023 لە پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر لە سلێمانی لە هۆڵی (مامۆستا رۆستەم) سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی (چۆنێتی کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگر و بەکارهێنانی ئاگرکوژێنەوە) بۆ بەڕێز مولازمی یەک (ئاکارجوامێرئەوڕەحمان) کارمەند لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی سازکرا ، سیمینارەکە لەچوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاریی و چۆنیەتی خۆپاراستن لەڕوداوەکانی ئاگرکەوتنەوە کە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی پەیمانگە رێکخرا. کە تێیدا کۆمەڵێك ڕێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە درا پێیان. ئامانجی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لەم جۆرە سیمینارانە بڵاوکردنەوەی زانیاری و هۆشیار کردنەوەی چین و توێژەکانە لەپێناو سەلامەتی هەمولایەک.