هەواڵ و چالاکی

سەرۆکی زانکۆ بۆیادی کیمیابارانی ھەڵەبجە: بۆ گرنگیدان بەھەڵەبجە کۆلێجێک و پەیمانگایەکمان لەو پارێزگایە کردۆتەوە

ئەمڕۆ یادی ٢٩ ساڵەی کیمیابارانی ھەڵەبجەیە، ئەو کارەساتەی تاوەکو ئێستاش زامێکی قوڵەو لەجەستەی ھەموو کوردێکی بەشەرەفدایەو سارێژ نەبووەو نابێت. ٢٩ ساڵ بەر لەئەمڕۆ ھەناسەی مرۆڤەکان و سەرجەم گیاندارانی ھەڵەبجەی ئەزیز تێکەڵ بەسیانیدو خەردەل و بۆنی سێوی کیمیاوی رێژکراو بوون و بەیەکجار ھەزاران رووحی بێتاوانی مرۆڤوکان و ئاژەڵەکان بەرزبوونەوە بۆ ئاسمان و لەلای خودا سکاڵایان کردو خوای گەورەش بەھەڵواسینی سەرانی رژێمی بەعس و لەسێدارەدانیان و جەرگ سوتانیان، وەڵامی نزاو تکای رووحی پەپوولە ئاسای ھەڵەبجەییەکانی دایەوە. پایتەختی ئاشتی کوردستان کە ئێستا پارێزگایەکی دیکەی ھەرێمەکەمانە، سبەینێ داوادەکات کە ھەموولایەکمان قۆڵی کوردایەتی و مەردایەتی لێھەڵبماڵین و چیتر بەئاشتیانە گرفتەکانمان چارەسەربکەین و مێزی گفتوگۆ بەتاکە دەرچەی ناکۆکییەکان بزانین. ئێمە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گرنگییەکی زۆرمان بەھەڵەبجە داوە، بەجۆرێک بۆ خزمەتی رۆڵەکانی ئەو پارێزگایەو پێگەیاندنی نەوەیەکی پڕچەک بەزانست و زانیاری سەردەمیانە، کۆلێجی تەکنیکی زانستەپراکتیکییەکان و پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجەمان کردۆتەوەو بەبەردەوامی و ساڵانە پۆل پۆل نەوەی پارێزگای ئاشتی تێیدا دەردەچن و خزمەت بەکوردستانەکەیان و پارێزگاکەیان دەکەن. لەیادی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا، سڵاو لەرووحی پاکی بەرزەفڕی شەھیدانی ھەڵەبجە، سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی نەتەوەکەمان. پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button