توێژینەوەیەکی مامۆستایەکی کۆلێجی تەکنیکی کەلار لەگۆڤارێکی تەکنەلۆجی بەغداد بڵاوکرایەوە
توێژینەوەیەکی هاوبەشی(پ.ی.د ایاد فائق شهاب) مامۆستا لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/کۆلێجی تەکنیکی کەلار لەگەڵ هەریەکە لەبەرێزان(دکتۆر فەرەجی) لە زانکۆی تەهران لە وڵاتی ئێران و (ڕەوا حمزە محمد)خوێندکاری ماستەر لە بەشی میکانیک لە کۆلێجی تەکنیکی سلێمانی توێژینەوەیەکیان لە گۆڤاری(ئەندازیاری و تەکنۆڵۆجیا) لە زانکۆی تەکنەلۆجی بەغدا بڵاوکرایەوە
توێژینەوەکە باس لە کاریگەری فاکتەرەکانی پرۆسەی ECAP بۆ ڕیسایکلینگ کردنی سەبیکەی ئەلەمنیۆم لەسەر بەهێزکردن و باشکردنی خەسڵەتە میکانیکییەکان و ستارکچەری بەرهەمی کۆتایی لە ڕێگای بچووکردنەوەی گرێنەکان و بەرزکردنەوەی چڕی و سەختی ئەو بەرهەمە کە زۆر گرنگە بۆ بەرگری کردن لە هێزە دەرەکییەکان لەکاتی بەکارهێنانی وەکو پارچەی یەدەک لە ئۆتۆمبیل و فرۆکە و ئامێری پزیشکی و بوارە پێشکەوتووەکانی ئەندازیاری.
بۆ بینی توێژینەوەکە سەردانه ئەولینکە بکەن 👇
https://etj.uotechnology.edu.iq/article_178287.html