هەواڵ و چالاکی

بۆیەکەم جار لەسەر ئاستی عێراق خولی (پرۆگرامی سەلامەتی خۆراک) لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرایەوە

بەئامانجی زیادکردنی ووشیاری تەندروستی خۆراک و پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان، بۆیەکەم جار لەسەر ئاستی عێراق و لەشاری سلێمانی خولی (پرۆگرامی سەلامەتی خۆراک) لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی جێ بەجێ دەکریت. ئەم پرۆگرامە بۆ ماوەی سێ ساڵە ئامادەکاری بۆ دەکرێت و لەلایەن ھەرسێ ڕێکخراوی (سەنتەری ووشیاری تەندروستی و ڕێکخراوی سەلامەتی پیشەیی و ڕێکخراوی کورد ژین )ەوە ئامادەکراوەو لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە پشتگیری کراوەو شوێنی گونجاوی بۆ بەڕێوەچوونی خولەکان ئامادەکردووە. دکتۆر عبدالفتاح محمد ھەورامی وەک سەرپەرشتیاری خولەکە بۆ سایتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕایگەیاند: خولی (پرۆگرامی سەلامەتی خۆراک) یەکێکە لە گرنگترین ئەو پرۆگرامە نێو دەوڵەتیانەی کە بایەخێکی زۆری پێدەدرێت بەتایبەتی لەڕووی تەندروستی ھاوڵاتیانەوە. ھەروەھا ڕایگەیاند، خولەکە ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت و ھەرڕۆژەی خولێک لەسەر بابەتێکی دیاریکراو دەوترێتەوە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر. پاشان دکتۆر عبدالفتاح ووتی، ئەو کەسانە بانگھێشت کراون کە لەبواری چێشتخانەو لەھۆتێلەکان و ھاوشێوەکانیان کاردەکەن لەگەڵ چەند ئەندامێک لە لیژنە حکومییەکانی ئابوری و تەندروستی و گەشتوگوزارو قائیمقامیەت، بەئامانجی سوودوەرگرتنی زیاتر لەو پرۆگرامە. ھەروەھا ئاماژەی کرد بەوەی کە ھەرخولەی لەلایەن سێ مامۆستای پسپۆرەوە دەوترێتەوەو ھەر بەشداربوویەک لەکۆتایی خولەکەداو لەپاش سەرکەوتنی لەتاقیکردنەوەدا بڕوانامەی بەشداربوونی پێدەبەخشرێت.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button