دیاری ٨ی مارس بەخشرایە چەندین کچە خوێندکار
بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیھانی ژنان، لەلایەن یەکێک لەخوێندکارە کوڕەکانی بەشی تەکنیکی کارگێڕی ئێوارانەوە دیاری تایبەت بەو رۆژە بەخشرایە خوێندکاران و مامۆستایانی بەشە ئێوارانەکانی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی.
عەبدولرەحمان موحەمەد خوێندکاری قۆناغی یەکەم لە بەشی تەکنیکی کارگێڕی ئێواران رایگەیاند: پێمخۆش بوو لەم رۆژەدا بەدیارییەک ئەو خانمانە بەسەر بکەینەوەو بەشێوەیەکی جیاوازتر لە ساڵانی پێشوو ئەو یادەیان لەگەڵ بکەینەوە.
ئەو خوێندکارە باسی لەوەشکرد، لە رۆژی ٨ی مارسدا گرنگە کاری لەو شێوەیە زۆربێت، تاوەکو کچان و ژنان ھەست بەوە نەکەن پەراوێزخراون.
لای خۆشیانەوە ھەریەکە لە بەڕێزان پ.ی.د. حەکیم عوسمان راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی و بەڕێز د.ئیکرام سەعید یاریدەدەری راگر، دەستخۆشییان ئاڕاستەی ئەو خوێندکارە کرد، ھیواشیان خواست کەسانی دیکەش ھاوشێوەی ئەو کاری لەوشێوەیە بۆ گشت چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بکەن.