Back

وەزارەتى خوێندنى باڵا ژمارەیەک کۆرسی ڕاهێنان لە وڵاتى هۆڵەندا ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەران و مامۆستایان لە سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکات، وڵاتى هۆڵەندا ژمارەیەک کۆرسى ڕاهێنانى جۆراو جۆر لەسەر ئەرکى حکومەتى هۆڵەندا بەناونیشانى (The Shiraka Training Programme) ڕادەگەیەنێت. بۆ ئەم مەبەستە هەر کەسێک مەرجەکانی بەرنامەکەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی بەشداری لە کۆرسەکانی ڕاهێناندا هەیە، دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بەسەرچاوەی کۆرسەکان بکەن:https://www.shiraka.nl/en/courses کۆرسی راهێنان:بۆ کۆرسەکانی ڕاهێنان وەزارەتەکەمان هیچ مەرجێکی نیە، بەڵام کاتێک داوای نوسراوی پشتگیری دەکرێت، دەبێت سەرەتا نوسراو لە فەرمانگەکەی خۆى بهێنێت، ئەوکات وەزارەتەکەمان دەتوانێت پشتگیری کاندیدبوونى بکات. تێبینی:ü بۆ زیاتر زانیاری تکایە لینکی کۆرسەکان بە وردی بخوێنەوە.ü تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.ü ئەگەر پێویستی بە پشتگیری وەزارەت هەبێت، وەزارەتەکەمان ئەو کاتە پشتگیری دەکات کە لەلایەن فەرمانگەکەی پێشکەشکار بە فەرمی پشتگیری بکرێت.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile