زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندن لێكتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش واژۆ ده‌كات
له‌پێناو گه‌شه‌پێدانى زانست و كارى میدیایی و لایه‌نى پراكتیزه‌كردنى خوێندكاران، زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و ده‌زگاى میدیایی كوردسات لێكتێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش واژۆ ده‌كه‌ن.
بەروارى 25\2\2017 له بیناى ده‌زگاى میدیایی كوردسات به ئاماده‌بوونى پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لى ئه‌مین سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و پ.ی.د.كازم فه‌ره‌ج عارف راگرى په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانى و سه‌ڵاح قادر مه‌حمود یاریده‌ده‌رى راگرى په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانى و باقر داود حسێن سه‌رۆكى به‌شى ته‌كنیكى میدیا \ئێواران و ئارام به‌كر به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و چالاكییه‌كان و نوێنه‌رى خوێندكاران \ئێواران، رێكه‌وتننامه‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و ده‌زگاى میدیایی كوردسات واژۆكرا، رێكه‌وتننامه‌كه خۆی له چه‌ند خاڵێكى گرنگدا ده‌بینێته‌وه كه گرنگترینیان بریتییه له ئه‌نجامدانى كۆنفرانس و كۆڕ و ۆركشۆپ و سوود وه‌رگرتن له پسپۆڕى و ئه‌زموونى كاركردنى هه‌ردوولا و هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى خولى راهێنانى تایبه‌ت به خوێندكاران و سوود وه‌رگرتنى خوێندكاران له ئه‌زموون و پسپۆڕى و شوێنى پراكتیزه‌كردنى كارى میدیایی.
زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌مه‌به‌ستى خزمه‌ت گه‌یاندنى زیاتر به خوێندكاران و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خوێندن له زانكۆكه‌دا لێكتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش و ئه‌كادیمیی له‌گه‌ڵ زیاتر له 40 ناوه‌ندى ئه‌كادیمى و زانكۆ و ده‌زگاى راگه‌یاندن و لایه‌نه‌ى دیكه‌دا واژۆ كردووه.