ژماره‌یه‌ك فه‌مانبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ خهڵاتكران
له مه‌راسیمێكى تایبه‌تدا و بۆ یه‌كه‌مین جار ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر و فهمانبهرى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى خهڵاتكران و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆ و یاریده‌ده‌رانییه‌وه سوپاسنامه‌یان پێبه‌خشرا.
ڕۆژى پێنجشه‌ممه 23/2/2017 سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌ناونیشانى ( دڵسۆزى فه‌رمانبه‌رانمان، سه‌رچاوه‌ى گه‌شه‌و پێشكهوتنمانه ) و له‌ژێر چاودێرى پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لى ئه‌مین سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و به ئاماده‌بوونی پ.ی.د.سۆران به‌كر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و پ.ی.د. دانا ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕى و دارایی و خوێندكاران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندن و چالاكییه‌كان رۆژێكى تایبه‌تی بۆ پشووى فه‌رمانبه‌رانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ له هۆڵى كۆنفرانس رێكخست. له مه‌راسیمه‌كه‌دا خه‌ڵات و سوپاسنامه له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆ و یاریدهدهراكانییهوه به 6 فه‌رمانبه‌ر و 10 به‌ڕێوه‌به‌ر به‌خشرا له‌پاى ئه‌و خزمه‌ت و ماندوبوونه‌یان له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنى ئاستى زانستی خوێندكاران و پرۆسه‌ى خوێند له‌زانكۆكه‌دا.
له وته‌یه‌كیدا پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لى ئه‌مین سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ئاماژه‌ى به دڵسۆزى و خۆنه‌ویستى فه‌رمانبه‌ران كرد‌و راگه‌یاند: سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رامانبه‌رانی زانكۆمان شایسته‌ى رێزلێنانن.