Back

سیمپۆزیۆمێكی زانستی دژى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ به‌ڕێوه‌چوو

كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سلێمانی سه‌ر به‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌ هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، سیمپۆزیۆمێكی زانستی و ئه‌كادیمی به‌ ناونیشانی ( با پێكه‌وه‌ دژی شێرپه‌نجه‌ بجه‌نگین) له‌ چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستا و پزیشك رێكخست. سه‌عات 10 ی به‌یانی 8/2/2017 له‌ هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانى سلێمانى به‌ ئاماده‌بوونی د.محه‌مه‌د بابه‌كر راگری كۆلێج، د.سالم راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان، د.ماردین عوسمان یاریده‌ده‌ری راگری كه‌مپى كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانى سلێمانى و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی زانكۆ، سیمپۆزیۆمی ( با پێكه‌وه‌ دژی شێرپه‌نجه‌ بجه‌نگین) به‌ ئامانجى هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ له‌ هۆكار و مه‌ترسییه‌كانى ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌ستیپێكرد، پاشان له‌لایه‌ن د.محه‌مه‌د بابه‌كر راگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سلێمانی وتاری راگرایه‌تی كولێجه‌كه‌ پێشكه‌شكرا. بابه‌ته‌كانی سیمپۆزیۆمه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك م.سه‌ركۆ مه‌سعود محه‌مه‌د به‌ناونیشانى (Epidemiology of Cancer)، د.كازم فاروق نامق به‌ناونیشانى (Solid Tumors) ، د.نه‌جمه‌دین ساڵح خۆشناو به‌ناونیشانى ( Pattern of Cancer in Kurdistan,Result of 8 years cancer Registry in Sulaimani Governorate,KRG,Iraq) هه‌روه‌ها پ.ی.د.عه‌لی حاتم حسێن به‌ناویشانى (Molecular Bases of Tumor) پێشكه‌شكران. له‌ كۆتاییشدا ده‌رگای گفتوگۆ بۆ ئاماده‌بووان واڵا كرا و چه‌ندین پرسیار و سه‌رنج و تێبینى ئاڕاسته‌ى به‌شداربووانى سیمپۆزیۆمه‌كه‌ كران.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile