Back

(سەرۆکی زانکۆمان بەشداریکرد له كۆنفڕانسى گشتى يەكێتى زانكۆکانی عەرەبی لە ووڵاتی تونس )

 سەرۆكى زانكۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر هوشیار عبداللە عزیز بەشداریکرد لە خولى (٥٥)ەمینی كۆنفڕانسى گشتى يەكێتى زانكۆکانی عەرەبی کە لە نێوان ڕۆژانی( ١٨ بۆ ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٣ )بەڕێوەچوو بە ميواندارى زانكۆكانى سوسه ومۆنستێر له ووڵاتی تونس وە بە چاودێرى بەڕێز پڕۆفيسۆر دكتۆره نجلاء بودن رمضان سەرۆكى حكومەتى تونس. جێی ئاماژەیە هەریەک لە بەڕێزان وەزيرانى خوێندنى باڵا وتوێژينەوەى زانستى و ژمارەيەكى زۆر لەسەرۆكى زانكۆكان له ووڵاتە عەرەبييه كان و پارێزگاری شارى سوسە و لێپرسراوانی حكومى و ئەكاديمى له تونس و هەروەها ژمارەیەك لەسەرۆكى زانكۆكانی هەرێمى كوردستان و عێڕاقیش ئامادەی کۆنفڕانسەکە بوون.  

     

This shortcode LP Profile only use on the page Profile