Back

توێژینەوەیەکی مامۆستایەکی کۆلێجی تەکنیکی کەلار لە گۆڤارێکی ئاست بەرزی ئێرانی بڵاوکرایەوە

  توێژینەوەیەکی (پ.ی.د. کامەران محمد علی)، ئەکادیمیست لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ کۆلێجی تەکنیکی کەلار بەهاوبەشی لەگەڵ سێ توێژەردا لە گۆڤاری (Journal of Iranian Medical Council (JIMC)) بڵاوکرایەوە.

گۆڤاری ناوبراو گۆڤارێکی ئاست بەرزە و لەلایەن ئەنجومەنی پزیشکیی ئێرانەوە بڵاودەکرێتەوە.

لەم توێژینەوەیەدا توێژەران شیکاریان بۆ کاریگەری جگەرەکێشان لە سەر بەقورسی توشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا کردووە.

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیەوە، دەستخۆشی لە بەڕێزیان دەکەین کە بەردەوام لە هەوڵدان بۆ بەرزڕاگرتنی ناوی زانکۆ و ئومێد دەکەین بەردەوام بن لە درێژەدان بە خزمەتی زانستی.

بۆ بینین و دابەزاندنی توێژینەوەکە کلیک لە لینکی خوارەوە بکە:

https://www.jimc.ir/article_168754.html (https://www.jimc.ir/article_168754.html)