Back

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چه‌ند پله‌یه‌كى دیكه‌ له‌ ریزبه‌ندی نوێى زانكۆكانی هه‌رێم سه‌رده‌كه‌وێت

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ نوێترین ریزبه‌ندی زانكۆكانی جیهاندا 3 پله‌ى دیكه‌ هاته‌ پێشه‌وه‌ی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عێراق تۆمار كرد و پێش سه‌دان زانكۆی دیكه‌ی جیهانیش كه‌وت. له‌ نوێترین ریزبه‌ندى ماڵپه‌ڕی ویبۆمیتریكس ( webometrics ) كه‌ له‌ به‌رواری ١/٢/٢٠١٧ راگه‌یه‌ندرا و ساڵانه‌ دووجار ریزبه‌ندی نوێی زانكۆكانى جیهان بڵاوده‌كاته‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی جگه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش پێش چه‌ندین زانكۆیه‌ك كه‌وتووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان پله‌ى ١٠ هه‌مین زانكۆى گرتووه‌ و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش بۆته‌ ٣٠ هه‌مین زانكۆ،وە لەسەر ئاستى زانکۆکانى عەرەب ٤٢٣ هەمینەو هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی جیهان پێش زیاتر له‌ هه‌زار زانكۆ كه‌وتووه‌ و هاتۆته‌ پله‌ی ١٤٢٠٩ ى ریزبه‌ندی زانكۆكانی جیهان. ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ دوو ساڵی رابردوو, زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ مانگى ٢ ى ٢٠١٥ دا زانكۆمان ١٩ هه‌مین بووه‌ له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم و ٥٣ هه‌مین بووه‌ له‌سه‌ر ئاستى عیراق و ٢٢٣٤١ هه‌مین بووه‌ له‌سه‌ر ئاستى زانكۆكانى جیهان، به‌ڵام له‌ مانگى ٢ ى ٢٠١٦ زانكۆمان له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم هاتۆته‌ پله‌ى ١٣ هه‌مین و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى عیراق هاتۆته‌ پله‌ى ٤٠ هه‌مین و له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش هاتۆته‌ پله‌ى ١٩٤٤٣ هه‌مین زانكۆ، له‌مساڵدا زانكۆمان سه‌ركه‌وتنى زیاترى تۆمار كردووه‌ و ٣ پله‌ پێش زانكۆكانى هه‌رێم كه‌وتووه‌ بووه‌ته‌ ١٠ هه‌مین زانكۆ، له‌سه‌ر ئاستى عیراقیش ١٠ پله‌ هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ و بووه‌ته‌ ٣٠ هه‌مین زانكۆ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى جیهان زیاتر له‌ ٥ هه‌زار زانكۆى تێپه‌ڕاندووه‌ و هاتۆته‌ پله‌ى ١٤٢٠٩ هه‌مین، به‌كۆى گشتى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌ ماوه‌ى ئه‌م دوو ساڵه‌ى رابردوودا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم ٩ زانكۆ پێشكه‌وتووه‌ و له‌سه‌ر ئاستى عیراق ٤٣ زانكۆ و له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش پێش زیاتر له‌ ٨ هه‌زار زانكۆ كه‌وتووه‌. له‌ ئێستاشدا زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ك یه‌كه‌مین زانكۆی هه‌رێم كه‌ پرۆسه‌ی خوێندنی ئێوارانی تێدا ده‌ستیپێكردووه‌ به‌نیازه‌ له‌گه‌ڵ زانكۆی ئازادی ئیسلامی شاری سنه‌ دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هاوبه‌شی سه‌نته‌رێكی خوێندنی باڵا دابمه‌زرێنن كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین كاری له‌و شێوه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق، له‌و سه‌نته‌ره‌دا ئه‌و بیرۆكانه‌ی له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێن و نوێكاری و داهێنانیان تێدایه‌، پشتگیر ده‌كرێن و له‌ بیرۆكه‌وه‌ ده‌كرێنه‌ كرده‌ واته‌ ده‌خرێنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، دواترش له‌لایه‌ن هه‌ردوو زانكۆوه‌ بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌درێته‌ خوێندكاره‌كان. جگه‌ له‌وه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ لێكتێگه‌یشتنی زانستی له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ ٤٠ زانكۆ و په‌یمانگای وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش واژۆ كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ رووی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ و به‌شداریكردن له‌ توێژینه‌وه‌ جیهانییه‌كاندا به‌شداری به‌رچاوی هه‌بووه‌، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆییش به‌شداری چه‌ندین دیداری ئه‌كادیمی و زانستی و ته‌ندروستی و ئه‌ندازیاری …هتد كردووه‌ و چه‌ندین چالاكیشی له‌ بواره‌كانی دیكه‌دا ئه‌نجامداوه‌، هه‌ربۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ راگه‌یاندنی ریزبه‌ندی داهاتووتری زانكۆكاندا چه‌ند پله‌یه‌كی دیكه‌ بێته‌ پێشه‌وه‌ و له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق نزیكتر ببێته‌وه‌. دوایین رانکى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بە پێ ى ویبۆمیتریکس /١/٢/٢٠١٧
KRG Rank
World Rank
University
1 5201 Koya University
2 6134 University of Duhok
3 6335 Soran University
4 6724 (1) BMU Lebanese French University Iraq
5 7080 University of Sulaimani
6 11030 (1) University of Raparin
7 11268 American University of Iraq Sulaimani
8 11356 University of Human Development
9 12064 Salahaddin University Erbil
10 14209 Sulaimani Polytechnic University
11 14246 Ishik University
12 14377 Kurdistan University
13 15882 Hawler Medical University
14 16719 University of Zakho
15 18078 Komar University of Science and Technology
16 19622 Erbil Polytechnic University
17 19771 Cihan Universityn of Erbil
18 20146 Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research
19 20398 Kurdistan Board of Medical Specialties
20 20610 American University Duhok Kurdistan
21 22122 Hayat Private University
22 22190 Charmo University
23 23164 Duhok Polytechnic University
24 23858 Nawroz University
25 24313 Cihan University Campus Sulaimaniya
26 24531 University of Garmian
27 24538 Bayan University
28 26115 University of Halabja
29 26221 Cihan University Campus Duhok
دوایین رانکى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و عێراق بە پێ ى ویبۆمیتریکس /١/٢/٢٠١٧
Iraqk Rank
World Rank
University
1 2653 University of Babylon
2 2882 University of Baghdad
3 3671 University of Technology Iraq
4 3726 University of Mosul
5 3927 University of Basrah
6 3980 Diyala University
7 5201 Koya University
8 5210 Tikrit University
9 5313 Kufa University / University of Kufa
10 5354 Kerbala University/ University of Karbala
11 5405 Al Nahrain University
12 6134 University of Duhok
13 6335 Soran University
14 6523 Al Qadisiyah University
15 6724 (1) BMU Lebanese French University Iraq
16 7080 University of Sulaimani
17 8711 University of Mustansiriyah
18 8854 Kirkurk University
19 9011 University of Anbar
20 9967 Thi Qar University
21 11030 (1) University of Raparin
22 11268 American University of Iraq Sulaimani
23 11356 University of Human Development
24 11451 University of Information Technology & Communication
25 11976 University of Wasit
26 12064 Salahaddin University Erbil
27 12159 Ahlulbait University Karbala Iraq
28 12500 Misan University
29 12903 Dijlah University College
30 14209 Sulaimani Polytechnic University
31 14246 Ishik University
32 14377 Kurdistan University
33 14959 (3) University of Mosul College of Veterinary Medicine
34 15833 (3) University of Baghdad AL Khwarizmi College of Engineering
35 15882 Hawler Medical University
36 15982 Al Iraqia University
37 16166 Al Muthanna University
38 16300 Foundation of Technical Education
39 16661 College of Science Baghdad University
40 16719 University of Zakho
41 17878 Al Mansour University College
42 18078 Komar University of Science and Technology
43 19313 Madenat Alelem University College
44 19622 Erbil Polytechnic University
45 19763 Al Qasim Green University
46 19771 Cihan Universityn of Erbil
47 20146 Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research
48 20209 Al Rafidain University College
49 20398 Kurdistan Board of Medical Specialties
50 20610 American University Duhok Kurdistan
51 20690 Al Kindy College of Medicine
52 21067 Al Mamon University College
53 21267 Iraq University College
54 21556 Al Maarif University College
55 21653 (3) University of Basrah College of Medicine
56 22122 Hayat Private University
57 22190 Charmo University
58 22367 Jabir ibn Hayyan Medical University
59 22528 Al Yarmouk University College
60 22625 Islamic University College Najaf
61 23164 Duhok Polytechnic University
62 23611 Baghdad College for Economic Sciences University
63 23858 Nawroz University
64 24137 Baghdad College of Pharmacy
65 24313 Cihan University Campus Sulaimaniya
66 24388 Ninevah University
67 24531 University of Garmian
68 24538 Bayan University
69 24744 Basrah University for Oil and Gas
70 25500 Basrah University College of Science and Technology
71 25739 Al Rasheed University College
72 25762 (3) College of Pharmacy University of Basrah
73 25891 Al Turath University College
74 26115 University of Halabja
75 26221 Cihan University Campus Duhok
 
  http://www.webometrics.info/en/aw/Iraq
This shortcode LP Profile only use on the page Profile