تەكنۆلۆژیای زانیارییەكان – كۆلێژی ئینفۆرماتیك
1. کورتەیەک لەسەر بەش
بەشی تەكنۆلۆژیای زانیارییەكان سەر بە كۆلێژی ئینفۆرماتیك لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
2. کورتەیەکی مێژووی لەسەر بەش
(لەساڵی (2013\2014) پێشوازی لە یەكەم پۆلی خوێندكار كرد ژمارەیان (12- دوانزە) كەس بوو كە پێكهاتبون لە دەرچوانی پەیمانگا, لە ژێر هەمان ناو وناونیشانی ئاماژە بۆ كراو , بڕوانامەی بكالۆریۆسیان وەرگرت لە ساڵی خوێندنی (2015\2016).
3. ئامانجی کردنەوەی بەش/
هەوڵدان بۆ پێگەیاندنی گەنج و لاوی وڵات لە بواری تەكنۆلۆژیای زانیاری پێ بەخشین زۆرترین زانیاری لەسەر ئەم زانستە بۆ ئەوەی ئەم زانیارییە لە هەموو بوارەكانی بەڕێوەبردن بەكار بهێنرێت كە لە رۆژگاری ئەمڕۆ وەك پیویستیەكی گرنگ لێ ئەڕوانرێت بەناو هەموو بوارەكانی ژیان چۆتە خوارەوە.
4. گرنگی بەش لە بازاردا
دەرچوانی ئەم بەشە لە بازاری كار زۆر داوكاری لەسەرە بەهۆی ئەو مادە و وانانەی كە وەریئەگرێت لە خوێندن هەروەها بەهۆی پێشكەوتنی بوارەكانی ژیان و بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا لەسەرجەم فەرمانگەو كەرتەكانی بەڕێوەبردنی وڵات .
5. گرنگی بەش لە نێو گۆمەڵگەدا
ئەم بەشە یەكێكە لە بەشە گرنگەكای كۆڵیژ و بەهۆی بوونی پیویستی زۆری كۆمەڵگە و كرانەوەی بەڕووی زانست و پێشكەوتنەكانی جیهان كە وە ك پیویستیەكی سەردەم سەیر ئەكرێت هاوشانی وڵاتانی تر مەبەستیەتی گرنگی پێبدات.
6. خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟
دەرچوانی ئەم بەشە دەتوانێت پیویستیەكانی كۆمەڵگە لەسەر جەم بوارەكانی تەكنۆلۆژیای زانیاری پربكاتەوە كار لەسەر پەر پێدانی تواناكانی بكات لەسەر ئەم زانستە .
7. خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟
دەتوانێت هەمان ناونیشانی زانستی و پسپۆڕی وەربگرێت كە ئیشی بۆ ئەكات .
8. خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکی هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە؟
پیوێستە ئەو فێرخوازانەی كە مەبەستیانە لەم بەشە درێژ بە خوێندن بدەن دەرچوی ئامادەیی بەشی زانستی بن یان سەرجەم خویندكارانی پەیمانگای كۆمپیوتەر بەسەرجەم بەشەكانیەوە.