Back

کارەبا – پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان

  1. کورتەیەک  لەسەر بەش
ئەم بەشە سەر بە چ کۆلێج یان پەیمانگەیەکە ؟ خوێندن لە بەش چەند ساڵە ؟ شوێنەکەى؟ بەشی کارەبا – پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان – زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ماوەی خوێندن لە بەشی کارەبا دوو ساڵە، شارۆچکەی دەربەندیخان
  1. کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش
( بۆ نموونە کەى بەش دامەزراوە – یەکەم جار بە چ ناوێکەوە بوە دواتر بۆ چ ناوێکى تر گۆراوە – یەکەم وەجبەى دەرچووانى بەش چەند خویندکار بوە و سالى چەند بوە؟) بەشی کارەبا لە ساڵی ٢٠٠٦ – ٢٠٠٧ دامەزراوە، هەر لە سەرەتاوە بە ناوی بەشی کارەبا وە دامەزراوە هەتاوەکو ئێستا نەگۆڕاوە بۆ هیچ بەشێکی تر، یەکەم وەجبەی دەرچووانی بەشی کارەبا لە ساڵی ٢٠٠٧ – ٢٠٠٨ بووە وە ژمارەی خوێندکارانی دەرچوو لەو ساڵەدا ١٢ خوێندکار بووە …….
  1. ئامانجى کردنەوەى بەش/
ئامانج لە کردنەوەی بەشی کارەبا پێگەیاندنی کادری تەکنیکی لە بواری کارەبا  بە مەبەستی زیاترخزمەتکردن و بەرەوپێشبردنی پسپۆڕی کارەباییە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەگشتی و سنوری جوگرافی شارۆچکەی دەربەندیخان بەتایبەتی….
  1. گرنگى بەش لە بازاردا /
دەرچووانی بەشی کارەبا دەتوانن دەورێکی کارا بگێڕن لە بازاڕی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستاندا وەکو دامەزراندنی کارەبای ماڵان و بینا و باڵەخانەی خزمەتگوزاری و چاککردنەوەی ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ و کارکردن لە سەرجەم بوارەکانی کارەبا لە کارگەکان و ئەو کۆمپانیانەی کە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستاندا هەن وە هەروەها  لە وەرشەکانی لەفکردنەوەی  ئامێرە کارەباییەکانی وەک (ماتۆڕ و موەلیدە و تراسفۆرمەر) هتد…..
  1. گرنگى بەش لە نێو گۆمەڵگەدا
لای هەموان ئاشکرایە بەهۆی ئەو پێشکەوتنە بەرچاوو خێراییەی  که ئەمڕۆ لە جیهاندا لە بواری تەکنەلۆجیادا هەیە وە کارەباش وەکو لقێکی سەرەکی لەبواری تەکنەلۆجیا دەورێکی کاریگەری هەیە لە خزمەتکردن بە ژیانی مرۆڤایەتی بە شێوەیەک کە لە ئەمڕۆی ژیانی مرۆڤایەتیدا بە بێبوونی کارەبا ژیان ناتوانێت بەردەوامی هەبێت بەو شێوەیەیی کە ئێستا هەیە…..
  1. خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟
خوێندکار کە لە بەشی کارەبا دەردەچێت دەتوانێت لە کەرتی گشتی وەکو ( وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەڕێوبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای شارەکان، بەڕێوبەرایەتی یەکەکانی چاکسازی ئامێرە کارەباییەکانی شارەکانی هەرێمی کوردستان) کار بکات وەهەروەها لە سەرجەم سێکتەرەکانی کارەبا لە کەرتی تایبەت وەکو ( وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، لە یەکەکانی کارەبا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی بواری گەیاندن (تەلەفونی نۆرماڵ، مۆبایل، هێڵی ئینتەرنێت)، دامەزراندنی کارەبای ماڵان و بینا و باڵەخەنەی حکومی و کەرتی تایبەت، وەرشەکانی چاککردنەوەی ئامێرە کارەباییەکان لە بازاڕی هەرێمی کوردستان) کاربکات…..  
  1. خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟ بۆ نموونە ( بەرێوەبەر ؟ ئەندازیار ؟ ژمێریار ؟ کۆمەڵناس؟….
خوێندکار کە لە بەشی کارەبا دەردەچێت ناونیشانی تەکنیکار لە پسپۆڕی (کارەبا) وەردەگرێت……  
  1. خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە؟ pre-requisites
خوێندکار کە لە بەشی کارەبا وەردەگیرێت مەرجە دەرچووی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی لقی زانستی یاخود ئامادەیی پیشەیی بێت، وە کاتێک خوێندکار لە بەشی کارەبا وەردەگیرێت ئەگەر باکگراوندێکی باشی هەبێت لە وانەکانی (فیزیا ، بیرکاری، ئینگلیزی) زۆر سەرکەوتوو دەبێت لە بەشی کارەبا….
  1. ناوى سیانى ستافى ئەکادیمى بەش بە زمانى ئینگلیزى ( تەنها میلاک وە تەنها هەڵگرانى نازناوى زانستى یان هەڵگرانى بروانامەى دبلۆمى بالا یان ماستەر یان دکتۆرا)
Shorsh Kareem Ahmed  (MSc in Electrical and Electronics Engineering), Assistant Lecturer
  1. ناوى بەرپرسى بەش و ژمارەى پەیوەندیکردن و ئیمەیلى زانکۆ گەر هەبێت/
شۆڕش کریم احمد ( سەرۆکی بەشی کارەبا)،  ژمارەی مۆبایل (٠٧٥٠١٩٠٦٦٨٢)، (shorsh.ahmed@spu.edu.iq)
  1. ناوى برڕیاردەرى بەش/
کامەران رٶوف علی (بڕیاردەری بەشی کارەبا)
  1. ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان)/
شۆڕش کریم احمد ( سەرۆکی ئەنجومەن)، ماستەر، مامۆستای یاریدەدەر کامەران رٶوف علی (بڕیاردەری  ئەنجومەن)، ماستەر، ئەندازیار خالد حسین میکائیل (ئەندام)، بەکالۆرێس، ئەندازیاری ڕاوێژکار عثمان حسن احمد (ئەندام)،  بەکالۆرێس، ئەندازیار  
  1. کۆرس مۆدیولەکانى Course Modules بەش ( واتە قۆناغى یەک تا چوار چ ماددەیەک ئەخوینن ناوى ماددەکان و یەکەو سەعاتى هەفتانە ) وە بە چ زمانێکە ماددەکە( کوردى؟ عەرەبى ؟ ئینگلیزى ؟ ) بە پێى ئەم خشتەیە
 
Note Language Hours/Week Course Units Year (1? 2? 3? 4?) Course Module
Theory and Practical English 4 8 1 Electrical Installations and DC Machines
Theory and Practical English 4 8 1 Electrical Circuits
Theory and Practical English 4 8 1 Electronics
Theory and Practical English 4 8 1 Digital Circuits
Theory English 2 4 1 Mathematics
Practical English 2 4 1 Computer Applications
Practical English 4 8 1 Workshop
Practical English 2 4 1 Technical Drawing
Theory English 3 6 1 Academic Debate
Theory Kurdish 2 4 1 Kurdology
Theory and Practical English 4 8 2 Electrical Machines
Theory and Practical English 4 8 2 Electrical Networks
Theory and Practical English 4 8 2 Electrical Installations
Theory and Practical English 4 8 2 Power Electronics
Practical English 2 4 2 Computer Applications
Practical English 2 4 2 Electrical Drawing (AutoCAD)
Practical English 4 8 2 Electrical Workshop
Theory and Practical English 2 4 2 Graduation Project
   
This shortcode LP Profile only use on the page Profile