ژمێریاری – پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان
1. کورتەیەک لەسەر بەش
ئەم بەشە سەر بە چ کۆلێج یان پەیمانگەیەکە ؟ خوێندن لە بەش چەند ساڵە ؟ شوێنەکەی؟
بەشی ژمێریاری سەر بە پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان –زانكۆی پۆلیتكنیكی سلێمانی –قەزای دەربندیخان
خویندن لەبەشی ژمێریاری تەنها دوو ساڵە
2. کورتەیەکی مێژووی لەسەر بەش
( بۆ نموونە کەی بەش دامەزراوە – یەکەم جار بە چ ناوێکەوە بوە دواتر بۆ چ ناوێکی تر گۆراوە – یەکەم وەجبەی دەرچووانی بەش چەند خویندکار بوە و سالی چەند بوە؟)
بەشی ژمێریاری پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان , یەكێكە لە دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان , سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە, لە سەر پێشنیاری سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (3 ن 2312) لە (29/05/2005) , فەرمانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی (دەستەی خوێندنی تەكنیكی كوردستان) ژمارە (4123) لە (09/10/2005) دامەزراوە بەشی زانستی (ژمێریاری) سەرەتای كردنەوەی پەیمانگا بوون
سەرتا بەناوی بەشی ژمێریاری بووە ئێستاش بەهەمان ناو بەردەوامە
یەكەم وەجبەی دەرچوان لە بەشی ژمێریاری ژمارەیان 40 خوێندكاربووە ساڵی 2008-2009 بووە .
3. ئامانجی کردنەوەی بەش/
بەشەكەمان كاردەكات لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجەكانی لە ڕێی ئامادەكردنی خوێندكار لە ڕووی پەروەردەیی و زانستی یەوە بۆ ئەوەی ببن بە ژمێریارێك كە ئامادەگیان هەبێت بۆ كاركردن و پسپۆربن لە بواری ژمێریاری بە گشتی.
4. گرنگی بەش لە بازاردا /
هەوڵدەدەین دەرچووەكانیان كاربكەن لە دامەزراوە هەمە چەشنەكانی دەوڵەت و كەرتی تایبەت لە پڕۆژەو چالاكیە ئابوریەكاندا كە خۆی لە جێ بە جێ كردنی ڕێنماییە داراییەكانی دەوڵەت دەبینێتەوە لە فەرمانگە حكومیەكاندا وەك تۆماركردنی جموجوڵی ( چالاكی ) دارایی ڕۆژانەو ئامادەكردنی میزانیەی مانگانە و بودجەی پێویستی فەرمانگەكان بۆ هەر ساڵێك و كاری وردبینی كردنی سەرجەم زانیارییە داراییەكانی فەرمانگەكان , هەروەها سەرپەرشتی كردنی لایەنی دارایی سەرجەم پڕۆژەكان كە لە لایەن كەرتی تایبەتەوە جێ بە جێ دەكرێت وەك پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری و بازرگانی و پیشەسازی و ……. هتد .
5. گرنگی بەش لە نێو گۆمەڵگەدا
پیشەی ژمێریاری وە ك سەرجەم پیشەكانی پزیشكی و ئەندازیاری گرنگیەكی زۆری هەیە لە ژیانی مرۆڤدا و ڕۆڵێكی گەورەی هەیە لە كۆمەڵگە پێشكەوتوەكاندا بە شێوەیەكی بەردەوام توێژینەوە لەسەر زانستی ژمێریاری ئەنجام دەدرێت و هەوڵ دەدرێت بۆ پێشخستنی بنەماكانی ئەم زانستە چونكە پەیوەندیەكی تەواوی هەیە بەسەرجەم كارو چالاكیە ئابوریەكان لە ژیانی ڕۆژانەدا
6. خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟
بەگشتی سەرجەم دامەزراوە حكومی و ناحكومیەكان پێویستیان بەو كەسانە دەبیت كە بەشی ژمێریاری تەواو دەكەن بەو پێیەی ژمێریاركار لەسەر گرنگترین بەشی دامەزراوەكان كار دەكەن كە ئەویش لایەنی دارایی یە
7. خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟ بۆ نموونە ( بەرێوەبەر ؟ ئەندازیار ؟ ژمێریار ؟ کۆمەڵناس؟….
ناونیشانی ژمێریار وەردەگریت .
8. خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکی هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە؟ pre-requisites
9. ناوی سیانی ستافی ئەکادیمی بەش بە زمانی ئینگلیزی ( تەنها میلاک وە تەنها هەڵگرانی نازناوی زانستی یان هەڵگرانی بروانامەی دبلۆمی بالا یان ماستەر یان دکتۆرا)
Sirwan M. Aziz Hamafaraj
Burhan Ali Mohammed
Honer M muhammed Amen
10. ناوی بەرپرسی بەش و ژمارەی پەیوەندیکردن و ئیمەیلی زانکۆ گەر هەبێت/
سیروان محمد عزیز حمەفرەج
ژ.م:07702297718 یان 07510065903
Email:sirwan.hamafaraj@ spu.edu.iq
Email:sirwan.hamafaraj@gmail.com
ناوی برڕیاردەری بەش/
برهان علی محمد
11. ناوی سیانی ئەنجوومەنی بەش (سەرۆک و ئەندامان)/
سیروان محمد عزیز حمەفرەج سەرۆك
برهان علی محمد ئەندام
هونەر محمد محمد ئەمین ئەندام
12. کۆرس مۆدیولەکانی Course Modules بەش ( واتە قۆناغی یەک تا چوار چ ماددەیەک ئەخوینن ناوی ماددەکان و یەکەو سەعاتی هەفتانە ) وە بە چ زمانێکە ماددەکە( کوردی؟ عەرەبی ؟ ئینگلیزی ؟ ) بە پێی ئەم خشتەیە
13. خشتەی وانەكانی ساڵی یەكەمی خوێندن بۆ بەشی ژمێریاری پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان