تەکنەلۆجیای زانیاری – پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ
1. کورتەیەک لەسەر بەش
یەكێكە لە بەشەكانی پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییە لە قەزای چەمچەماڵ سەر بە پاریزگای سلێمانی.
2. کورتەیەکی مێژووی لەسەر بەش
پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ لەساڵی (2000/2001) دامەزراوە، ودوای دوو ساڵ بەفەرمانی كارگێری دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی بڕیاردا بە كردنەوەی بەشی (سیستمەكانی كۆمپیوتەر) بۆ ساڵی خوێندنی (2002/2003) بە مەبەستی وەرگرتنی دەرچووانی لقی زانستی و یەكەمەكانی پیشەیی (بەشی كۆمپیوتەر) و پێشكەشكردن لە ساڵی یەكەمدا بە شێوازی ڕاستەوخۆ بوو، لە كۆتایی ساڵی خوێندنی (2003/2004) حەڤدە(17) خوێندكار بڕوانامەی دبلۆمی تەكنیكیان پێدرا لە بواری سیستمەكانی كۆمپیوتەردا.
وە لە پێناو هەنگاونان لەگەڵ ئەو پێشكەوتنەی كە لە بواری تەكنەلۆجیای زانستی كۆمپیوتەر ڕوویدا، وە پەرەپێدانی پڕۆگرامەكانی خوێندنی ئەم بەشە بە فەرمانێكی زانكۆیی ژمارە (9260) لە بەرواری (20/11/2013) لەلایەن زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیەوە بڕیاردرا بە گۆڕینی بەشی (سیستمەكانی كۆمپیوتەر) بۆ (تەكنەلۆژیای زانیاری) وە ساڵی (2013/2014) بوو بەیەكەم ساڵی خوێندنی ئەم بەشە و لە كۆتایی ساڵی (2014/2015) (126) خوێندكار بڕوانامەی دبلۆمی تەكنیكی لە بواری (تەكنەلۆژیای زانیاری) بە دەست هێنا لە دوای خوێندنی دوو ساڵ لە پەیمانگا و ئەنجامدانی مەشقی پراكتیكی.
3. ئامانجی کردنەوەی بەش/
ئامانج لە كردنەوەی ئەم بەشە بریتیە لە پێگەیاندنی كادرێكی شایستە بۆ كاركردن لە بواری كۆكردنەوە، پاشەكەوتكردن، گێڕانەوە و بڵاوكردنەوەی زانیاری پاش چارەسەركردنی و دابەشكردنی بە بەكارهێنانی ئەو بەرنامانەی كە بۆ ئەم مەبەستە ئامادەكراوە بە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر. هەروەها ئامانج لە بەشە ئاشنا بوونی خوێندكارە لە بوارەكانی (تۆڕەكان،بنكەی زانیاری،سیستمی زانیاری،دروست كردنی ماڵپەڕ،بنەماكانی پێكهاتنی كۆمپیوتەر و بەشەكانی) پێكەوە گرێدانی ئەم بەشانە بە پێی پێویستی كاری ڕۆژانە.
4. گرنگی بەش لە بازاردا /
ئەتوانرێت سوود لەم بەشە ببینرێت بە دروست كردنی كادرێكی ناوەند شایستە لە بواری تەكنەلۆجیای زانیاری بۆ دەزگا تایبەت و فەرمییەكان لە كەرتەكانی(كارگێڕی،بازاڕساری،دەزگا تەندروستیەكان،ژمێریاری…هتد) لە ڕێگەی ئیش كردن لەسەر ئامێرە كۆمپیوتەریەكان و بەردەوامی پێدانیان و چاككردنەوەیان ودروست كردنی پڕۆژە و پڕۆگرامی گونجاو وەكو (بنكەی زانیاری،دروست كردنی ماڵپەڕ)، دامەزراندنی و كاركردن لەسەر تۆڕی پەیوەندی (نێتۆرك) ناوخۆی یان جیهانی (ئینتەرنێت).
5. گرنگی بەش لە نێو كۆمەڵگەدا
بڵاوكردنەوەی ڕۆشنبیری دەربارەی تەكنەلۆجیای زانیاری لە نێو كۆمەڵگەدا وە ڕونكردنەوەی گرنگی ئەو زانستە و ئاشنا بوونی تاكەكانی كۆمەڵگە بەو زانستە بەشێوەیەكی خێرا و دروست بۆ جێبەجێكردنی كارەكانی ڕۆژانە لە سەرجەم بوارە جیاوازەكان .
6. خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟
• پلاندانان و بەكارهێنانی تەكنەلۆجیا جیاوازەكان بۆ چارەسەركردن و ڕاپەڕاندنی كارەكانی ئەو دەزگایەی كە كاری تێدا دەكات.
• بەكارهێنانی پسپۆڕێكەی لە بواری پەیوەندی كردن و گواستنەوەی زانیاری .
• دروست كردنی سیستمێك بۆ ڕاپەڕاندن و سەرپەرشتی كردنی كارەكان .
• چاككردنەوە و ڕێكخستنەوەی بەشە لە كاركەوتوەكان كە تایبەتە بە بواری تەكنەلۆجیای زانیاری .
7. خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟ بۆ نموونە ( بەرێوەبەر ؟ ئەندازیار ؟ ژمێریار ؟ کۆمەڵناس؟….
ملاحڤ فنی ، مشغل حاسبە ، مدخل البیانات
8. خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکی هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە؟ pre-requisites
شارەزای لە زمانی ئینگلیزی دا هەبێت ، ئاشنایەتیەكی تا ڕادەیەك لەگەڵ تەكنەلۆجیادا هەبێت و بەشداری چەند خولێكی كردبێت لە بواری تەكنەلۆجیای زانیاری دا.
9. ناوی سیانی ستافی ئەکادیمی بەش بە زمانی ئینگلیزی ( تەنها میلاک وە تەنها هەڵگرانی نازناوی زانستی یان هەڵگرانی بروانامەی دبلۆمی بالا یان ماستەر یان دکتۆرا)
1 Ali Jalil Ibrahim Master Information Technology
2 Mustafa Nihad Rashad Master Information Technology
3 Zanyar Ali Ahmed Master Information Technology
10. ناوی بەرپرسی بەش و ژمارەی پەیوەندیکردن و ئیمەیلی زانکۆ گەر هەبێت/
ناو: علی جلیل ابراهیم
ژمارەی پەیوەندیكردن:07704388844
ئیمەیل: ali.ibrahim@spu.edu.iq
11. ناوی بڕیاردەری بەش/
• مصگفی نهاد رشاد
12. ناوی سیانی ئەنجوومەنی بەش (سەرۆک و ئەندامان)/
• علی جلیل ابراهیم/ سەرۆك
• مصگفی نهاد رشاد/ ئەندام
• زانیار علی احمد/ ئەندام
13. کۆرس مۆدیولەکانی Course Modules بەش ( واتە قۆناغی یەک تا چوار چ ماددەیەک ئەخوینن ناوی ماددەکان و یەکەو سەعاتی هەفتانە ) وە بە چ زمانێکە ماددەکە( کوردی؟ عەرەبی ؟ ئینگلیزی ؟ ) بە پێی ئەم خشتەیە