تیمێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێـمانی بەشداری خولی ڕاهێنانی نێودەوڵەتی ڕێکخراوى (IREX)دەکات
تیمێک لە مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری خولی ڕاهێنانی تایبەت بە ڕوپێویی زانستیانەی پێداویستیەکانی بازاڕی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن دەکات.
لەپێناو دروست کردنى کلتورێکى نوێ بۆ پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن و گونجاندنى لەگەڵ ناوەرۆکى پڕۆگرامەکانى خوێندن وە لەبەر ڕۆشنایی داتای پێداویستییەکانی بازاڕی کار و کەرتی گشتی و تایبەت و کەرتی پیشەسازی، بە بەشدارى (٧٠) مامۆستاى زانکۆکاکانی کوردستان یەکەمین خولى ڕاهێنانى تایبەت بە ڕووپێوى پێداویستییەکانى بازاڕى کار بەشێوەى کردارى و لەسەر بنەماى زانستی لەلایەن پسپۆڕانى نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.
ئامانج لە خولەکە ئەوەیە کە کۆی پرۆسەی خوێندن و ڕاهێنان هاوتەریب بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاری کار و ئاراستەی گەشەکردنی ئابوری و دەرچوان باشتر بتوانن لە پێشبرکێی بەدەستهێنانی هەلی کار سەرکەوتوبن.
خولەکە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە (١٤ تا ١٥-٣-٢٠٢٣) بەهاوکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەلایەن ڕێکخراوى (IREX) بە ئامادەبوونى ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجام درا.
تیمی مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێکهاتبوون لە بەڕێزان (د.ڕێباز جەلیل/ بەڕێوەبەری تۆماری گشتی، م.بینایی یاسین /بەرێوەبەری کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، م.جەمال کاک برا /بەڕێوەبەری تەکنۆلۆجیای زانیاری و ئامار، م.ئەیوب کەریم/ بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) ، م.ژانا فیداکار/ بەرپرسی هۆبەی سایتی زانکۆ ، م.ئاری بهمن فائق/ کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی).