Back

بەشی پەرستاری – پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ

پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ بەشی پەرستاری سەر بە پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ لە شارۆچكەی چەمچەماڵ خوێند ن لەم بەشە دوو ساڵە. لە ساڵی( 2000-2001) دامەزراوە بە ناوی بەشی پەرستاری تاكو ئێستا .ساڵی یەكەم (32) خوێندكاری وەرگرت. لەبەر ئەوەی لە سنورەكە تەنها یەك نەخۆشخانە و چەند بنكەیەكی تەندروستی هەبوو ئەو كات بەراورد بە ژمارەی دانیشتوانی دەڤەرەكە زۆر كەم بوو ئامانج لێی پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی نەخۆشخانە بوو كە كەمترین كارمەندی تەندروستی هەبوو.كە بەشەكەمان كارمەندی ناوەندی پێدەگەیەنێ‌ لە ناوەندەكانی تەندرستی كاردەكەن لە زۆربەی یەكەو ڕەدهەكانی نەخۆشخانە.جگە لەوەی دەرچووەكانمان لە كەرتی گشتی واتە نەخۆشخانەكان كاردەكەن وە دەتوانن لە كەرتی تایبەت كار بكەن. جگە لە بڵاو بوونەوەی هۆشیاری تەندروستی لە سنورەكە.كەڕۆڵێكی گرنگی گێڕاوە. دەرچووەكانمان دەتوانن لە نەخۆشخانەكان كاربكەن وەكو پەرستار هەر یەك لە (پێشوازی ,فریاكەوتن,هۆڵی نەشتەرگەری) وەكو هاوكار لە بوژانەوە لە هۆڵەكانی خەواندنی نەخۆش ,دەرمانخانە,مناڵبوون,زۆربەی یەكەكانی نەخۆشخانە,ئەمە جگە لە كلینك و بنكەكان و ئێشگرەكانی شەوان. كاتێ خوێنكار تەواو دەبێت لە بواری تەندروستیدا وەكو پزیشكی یاریدەدەر كاردەكات. پێویستە خوێندكار زانیاری لەبواری پزیشكی و تەندرستی هەبێت سەركەوتوو تر دەبێ. هەڵگرانی نازناوی زانستی بەشەكەمان 1- بارزان عمر احمد دكتۆرا 2- سوارە فاتح حوێز ماستەر 3- شیرین حسین امین ماستەر (خوێندكاری دكتۆرا) سوارە فاتح حوێز سەرۆكی بەش ژ.موبایل:07702133660 Email:swaraf1984@gmail.com ئەنجومەنی بەش 1-سوارە فاتح حوێز سەرۆكی ئەنجومەن 2- نجاە عبدالعزیز محمد بڕیاردەری ئەنجومەن 3- احمد امین محمد ئەندام 4- بەرزان عمر احمد ئەندام 5-شیرین حسین امین ئەندام تێبینی /خوێندنی سەرجەم وانەكان لە بەشەكەمان جگە لە كوردۆلۆجی بە زمانی ئینگلیزیە. ن = theory ع = practical
This shortcode LP Profile only use on the page Profile