Back

کونسوڵی گشتی وڵاتی هۆڵەندا پێشوازی لەسەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و تیمی یاوەری کرد

ڕێکەوتی(١٢\٣\٢٠٢٣) لەسەر بانگهێشتی بەڕێز(جاکو بيريندس) کونسوڵی گشتی ووڵاتی هۆڵەندا لەهەولێر، پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێز(پ.ی.د.هوشیارعبدوڵاعزیز) وتیمی یاوەریکرد، بەمەبەستی ئەنجامدانی کاروچالاکی هاوبەش. سەرەتا بەڕێز سەرۆكی زانکۆ کورتەیەکی دەربارەی دیدو بۆچونی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ پێشخستن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایان و خوێندکاران خستەڕوو وە هەروەها ئەو میکانیزم وشێوازی کارکردنی بۆ ئامادەبوان ڕوونکردەوە کەدەبێتە هۆی بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، دواتر بەڕێز(پ.ی.م. ئاودێر محمد احمد) لێپرسراوی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کورتەیەک لەکارو چالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتی ناوبراوی خستە ڕوو،پاشان کونسوڵی گشتی هۆڵەندا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەتواناو ئاستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ئەوهەماهەنکی و پەیوەندیانەی زانکۆمان پەرەی پێداوە بەمەبەستی خزمەتکردنی مامۆستایان و خوێندکاران. لەکۆتای دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابون لەسەر دانانی مکانیزمی هاوبەش بۆ ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی بەمەبەستی پێشخستن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایان و خوێندکاران.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile