سه‌رۆكی زانكۆ سوپاسی مامۆستایان ده‌كات و ده‌ڵێت “خوێندنی ئێواران به زووترین كات ده‌ستپێده‌كه‌ین”
پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدوون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا كه‌مپی کۆلێژه ته‌كنیكییه‌كان‌و په‌یمانگاى ته‌كنیكی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و سه‌ردانی سه‌رجه‌م به‌شه زانستییه‌كان‌و هۆڵه‌كانى وانه ووتنه‌وه‌و مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوولای كرد.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی زانكۆ سه‌ردانی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی كرد‌و به‌یاوه‌ری به‌رێزان د.كازم فه‌ره‌ج عارف راگر‌و سه‌ڵاح قادر مه‌حموود یاریده‌ده‌ری راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی، سه‌رجه‌م به‌شه زانستی‌و هۆڵه‌كانی وانه ووتنه‌وه‌ی په‌یمانگاكه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌كێشه‌و گرفتی فه‌رمانبه‌ران‌و مامۆستایانی پرسیه‌وه‌و له‌گه‌ڵ خوێندكاران‌دا گفتوگۆی ووردی كرد سه‌باره‌ت به‌وانه‌كانیان‌و شێوازی وانه ووتنه‌وه‌و هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی نێوان خوێندكاران‌و مامۆستایان، دواتر له‌گه‌ڵ خوێندكارانداو له‌كافتریای تایبه‌ت به‌خوێندكاران به‌شداری خوانێكی كرد‌و هاوڕێ ئاسا چه‌ند ساتێكیان پێكه‌وه به‌سه‌ربرد.
له لێدوانێكیشیدا پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدوون عه‌لی ئه‌مین زۆر به‌گه‌رمی سوپاسی مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگاكه‌ی كرد‌و رایگه‌یاند، ئه‌م په‌یمانگایه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن سه‌روه‌ری‌و گه‌وره‌ییه‌كی دیكه‌ی بۆخۆی تۆماركرد، ئه‌ویش به‌وه‌ی وه‌كو یه‌كه‌م ناوه‌ندی خوێندنی باڵا ده‌ستیان به‌وانه‌كانیان كرد‌و نه‌یانهێشت بایكۆتی مامۆستایان هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر وانه‌كانی خوێندكاران هه‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وامیش مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران‌و لێِپرسراوانی ئیداری په‌یمانگاكه ده‌نگیان ده‌نگی مامۆستایانی نارازی بووه‌و به‌ئێستاشه‌وه به‌رده‌وام داواى مافه داراییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی شانازی‌و پێزانینی ئێمه‌یه وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.
دواتر سه‌رۆكی زانكۆی كه‌مپی كۆلێژه ته‌كنیكییه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و رایگه‌یاند، له‌بواری زانستی‌و زانستی پراكتیكیدا ئه‌م كۆلێژه له‌ئاینده‌دا جێ ده‌ستی زۆرباش دیارده‌بێت‌و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی بازار‌و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له‌دابینكردنی ده‌ستی كار‌و كارمه‌ندی ناوه‌ندی بۆ پیشه جیاوازه‌كان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سوپاسی مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێژه‌كانی كرد‌و رایگه‌یاند، سوپاس بۆ هه‌ڵوێستی نیشتیمانیتان به‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی هۆڵه‌كانی خوێندن‌و به‌مه‌ش ده‌رگای ئومێدتان به‌رووی خوێندكاران‌و كه‌سوكاریاندا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدوون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووتیشی، ئێمه له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ هه‌وڵی ته‌واوده‌ده‌ین بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی وانه‌ی پراكتیكی له‌كۆلێژه ته‌كنیكییه‌كانمان‌و پێشخستنی تاقیگه‌كانمان‌و دابین كردنی پێداویستییه‌كانی تاقیگه‌كان.
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌خوێندنی ئێوارانیش رونكردنه‌وه‌یداو ووتی، به‌سوپاسه‌وه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناوى سه‌رجه‌م خوێندكارانی وه‌رگیراو بۆ خوێندنی ئێواران ده‌ربڕیوه‌و ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كمان كردووه‌و له‌یه‌ك دوو رۆژی ئاینده‌دان ده‌ستپێكردنی خوێندن راده‌گه‌یه‌نین.