وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پلانی نوێی خوێندنی باڵا/ماسته‌ر و دكتۆرا ڕاده‌گه‌ێنێت
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
له كۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای خوێندنی باڵا، كه یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی سه‌رجه‌م زانكۆكان بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا تێیاندا ئه‌ندامن، نه‌خشه‌رێگای نوێی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرای په‌سندكرد.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (9/1/2017) له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕێنماییه‌كانی خوێندنی باڵا و نه‌خشه‌رێگه‌ی نوێی خوێندنی باڵا بریاری له‌باره‌یه‌وه درا.
دوای تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌و بابه‌تانه، لێژنه‌كه ئه‌م بڕیاریانه‌ی به‌كۆی ده‌نگ په‌سند كرد:
1. لێژنه‌ی باڵای خوێندنی باڵا كه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م زانكۆكان تێیاندا ئه‌ندامه پابه‌ندبونی خۆیان به‌جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م ڕێنماییه‌كانی خوێندنی باڵا/ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017) دوپات كرده‌وه به‌تایبه‌ت مه‌رجی توانستی زمانی ئینگلیزی.
2. لێژنه‌ی باڵای خوێندنی باڵا بڕیاریدا له‌مه‌ودوا پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا/ماسته‌ر و دكتۆرا بكرێته دوو سیمسته‌ر به شێوه‌یه‌ك سیمسته‌ری زستانه له مانگی (9) پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن ده‌ستپێبكات و كۆرسی خوێندن له مانگی (1) ده‌ستپێبكات، سیمسته‌ری هاوینه له مانگی (3) پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن ده‌ستپێبكات و له مانگی (6) كۆرس خوێندن ده‌ستپێبكات.
3. هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا لێژنه‌كه به‌هه‌مان مه‌رج و ڕێنمایی خولی پێشوی سیمسته‌ری زستانه، سیمسته‌ری هاوینه‌ی په‌سه‌ندكرد، كه پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و تاقیكردنه‌وه‌و ده‌ستپێكردنی خوێندنی بۆ سیمسته‌ری هاوینه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
· واده‌ی پێشكه‌شكردن له ڕێكه‌وتی (26/3/2017 تا 17/4/2017) ده‌بێت.
· كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی بۆ خوێندنی ماسته‌ر له رێكه‌وتی (2/5/2017) ده‌بێت و، بۆ خوێندنی دكتۆراش له رێكه‌وتی (3/5/2017) ده‌بێت.
· ڕێكه‌وتی ده‌ستپیكردنی كۆرسی خوێندن له سیمسته‌ری هاوینه له ڕێكه‌وتی (11/6/2017) ده‌بێت.