فه‌رمانبه‌رانى زانكۆ ده‌توانن به‌شدارى خولێكى ته‌كنه‌لۆجى له هیندستان بكه‌ن
ناوەندى گەشەپێدان بۆ کار لە زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ئاگادارى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات كه باڵیۆزخانه‌ى هیندستان له عێراق (19)یه‌مین خولى مه‌شق و راهێنان بۆ فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ت له بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى تۆرباینى با و چۆنێتى جێبه‌جێكردنى كه له‌لایه‌ن ستافى شاره‌زایانى ئه‌م بواره له په‌یمانگاى نیشتمانى هیند بۆ وزه‌ى با له شارى تشیناى هیندستان پێشكه‌ش ده‌كرێت، وه‌كو به‌شێك له پرۆگرامى مه‌شق و خوێندنى ساڵى 2017 ( ITEC/SCAAP) حكومه‌تى هیند، ئازهوومهندان ده‌توانن پێش به‌روارى 12/1/2017 له رێگه‌ى ماڵپه‌ڕى (https://www.itecgoi.in) فۆرمى تایبه‌ت بۆ به‌شداریكردن له‌م خوله ته‌كنه‌لۆجییه پڕبكه‌نه‌وه.