لە ھەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا سیمپۆزیۆمێک بەڕێوەچوو
رۆژی سێ شەممە (٢٠١٦/١١/٢٩) لەھۆڵی سیمیناری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە ئامادەبوونی د.محمد بابکر مینە راگری کۆلێجی تەکنینکی تەندروستی و د.حەکیم عوسمان راگری کۆلێجی کارگێڕی و مامۆستایان و خوێندکاران و میوانان، لەچوار چێوەی چالاکییەکانی ھەفتەی بەرەنگار بوونەوەی توندو تیژی دژ بە ژنان، کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سیمپۆزیۆمی (نا بۆ توندو تیژی، بەڵێ بۆ یەکسانی و پێکەوە ژیان)ی ئەنجامدا.
سیمپۆزیۆمەکەش چەند تەوەرێکی لەخۆ گرتبوو، تەوەری یەکەم لەلایەن مامۆستا نازەنین عوسمان – توڕەبوون سەرچاوەی توندو تیژییەکانە، تەوەری دووەم لەلایەن شیرین حسن- ئیش کردن لەچوار چێوەی یاسا و رەوشتدا، تەوەری سێیەم لەلایەن د.رۆژگار عبداللە- خەتەنەکردنی مێینە)ەوە پێشکەشکرا.
دوای پێشکەش کردنی بابەتەکانی سیمپۆزیۆمەکەش دەرگای پرسیار و گفتووگۆ بەڕووی ئامادەبوواندا واڵاکرا.