سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکینکی سلێمانی پێشوازیکرد لەپسپۆڕێکی ئەکادیمی بەریتانی لەبواری خوێندنی باڵا
ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٩\٣\٢٠٢٣) بەئامادەبونی ڕاوێژکاری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دبلۆماسی بەڕێز (د.پێشەوا) و (پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت حەمە گوڵ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خویندنی باڵا و( پ.ی.م.ئاودێر محمد احمد) لێپرسراوی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و (م.ئەیوب سعید) لێپرسراوی سەنتەری هەلی کار(CDC) و (م. ژانا فیداکار) لێپرسراوی سایتی زانکۆ پێشوازیان کرد لە (پ.د.گۆردۆن ڕۆک). سەرەتا سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د. هوشیارعبدوڵا عزیز) بەخێرهاتنی بەڕێزیانی کرد، دواتر کورتەیەکی دەربارەی کارو چالاکییەکانی زانکۆ پێشکەش کرد، هەریەک لەبەشداربوانی کۆبونەوەکە ڕاو و سەرنج و تێبینیەکانیان بەمەبەستی پێشخستنی زانکۆ لە بوارەکانی توێژینەوە و هەلی کار چۆنیەتی چارەسەرکرنی ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی زانکۆ دەبنەوە خستە ڕوو. لەکۆتایدا میوانانی ناوبراو دەستخۆشییان لەستافی ئەکادیمی زانکۆکرد بۆ ئەو بەرەوپێش چونە زانستیانەی کەبەدەست هاتون و هیوایان خواست کەلە داهاتودا کاری هەماهەنگی و پێکەوەیی ئەنجام بدەن.