
پرۆسەی ناو تۆمارکردن و پێشوازی کردن لە خوێندكارانی نوێ دەستیپێکرد
پاش راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆ لاین و گەرانەوەی ناوی خوێندکارانی وەرگیراو لە کۆلێژ و پەیمانگا تەکنیکییەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پرۆسەی پێشوازی کردن و ناو تۆمارکردن و پێدانی زانیاری بە خوێندکارانی نوێ دەستیپێکرد.
لەو چوارچێوەیەدا راگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بە نوێنەرایەتی کۆمەڵەی خوێندکاران، ھەستان بە ئامادەکردنی لیژنەیەک بۆ پێشوازیکردنی خوێندکارەنوێیەکانی ساڵی (٢٠١٦-٢٠١٧)، بۆ ھاوکاری کردنی خوێندکارانی نوێ و پێدانی زانیاری و رێنوێنی کردنیان بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەی وەرگرتنیان لەپەیمانگا، لە ھەمان کاتدا شیرینی و (پرۆشەر)ی تایبەت بەزانیاری سەرجەم بەشەکانی پەیمانگا بەسەر خوێندکارەکاندا دابەشکرا.