
له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى خولی راهێنان و بڕوانامه‌ی ته‌ندروستی ده‌درێته كارمه‌ندانى شوێنه‌گشتییه‌كان
به‌مه‌به‌ستى گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵگه و به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى كاركردن له شوێنه گشتییه‌كاندا تایبه‌ت به ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى خۆراك، یاداشتی لێكتێگه‌یشتنى پرۆژه‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و رێكخراوه‌كانى (سه‌نته‌رى هۆشیارى ته‌ندروستی، سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى له شوێنى كار، كوردژین) واژۆ كرا.
رۆژى دووشه‌ممه 28/11/2 له‌لایه‌ن پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لى ئه‌مین سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و د. ره‌هێڵ فه‌ره‌یدون عه‌بدولواحید نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى ( سه‌نته‌رى هۆشیارى ته‌ندروستی، سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى له شوێنى كار، كوردژین)، به ئاماده‌بوونى پ.ی.د.حه‌كیم عوسمان راگرى كۆلیجه ته‌كنییه‌كان و به‌ختیار عوبێد شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌رى تۆمارى گشتى و ئارام به‌كر به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و چالاكییه گشتییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى، لێكتێگه‌شتنێكى كارى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا واژۆ كرا.
سه‌باره‌ت به‌م پرۆژه هاوبه‌شه د. ره‌هێڵ فه‌ره‌یدون عه‌بدولواحید نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى ( سه‌نته‌رى هۆشیارى ته‌ندروستی، سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى له شوێنى كار، كوردژین) وتى: پرۆژه‌كه بریتییه له پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریی بۆ چێشتخانه و میوانخانه‌كانى شارى سلێمانى له‌ژێر چاودێرى پارێزگاى سلێمانیدا، هه‌وڵمانداوه هه‌روه‌كو وڵاتانى پێشكه‌وتوو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى له شوێنه گشتییه‌كاندا كار ده‌كه‌ن بڕوانامه‌ى كاركردنیان هه‌بێت له مامه‌ڵه‌كردن به خۆراكه‌وه، پاشان بیرمان له‌وه كرده‌وه كه لایه‌نێكى ئه‌كادیمیی بهێنییه ناو پرۆژه‌كه‌وه تا كواڵێتى باشتر بێت، سوپاسی سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌كه‌ین كه هاوكارى كردین و پرۆژه‌كه بوو به پرۆژه‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوانماندا كه زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كۆمه‌ڵێك هاوكارى و ئاسانكارى بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، دواتر له‌یه‌لان هه‌ردوولاوه بڕوانامه‌ى هاوبه‌ش ده‌درێت به‌و خوازیارانه ئاره‌زوومه‌ندن به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمیی و زانستى له‌ناو چێشتخانه و میوانخانه‌كانى شارى سلێمانى كار بكه‌ن.
هه‌ر وه‌كو هه‌میشه زانكۆ پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌پێناو به‌رزڕاگرتن و پێشخستنى زانست و زیاتر خزمه‌تكردنى میلله‌ته‌كان و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵگه له هه‌رێمى كوردستان، گرنگییه‌كى زۆر به سه‌رجه‌م لایه‌ن و بواره جیاجیاكان داده‌ت و هه‌وڵ ده‌ده‌ت له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ى سه‌نته‌ر و رێكخراوه‌كان خزمه‌ت پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه بكات.