Back

ئنستتیوتی وۆرک و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەڵ فراکسیۆنی پ.د.ک کۆبوونەوە

بەروارى ٢٣|١١ ئنستتیوتی وۆرک بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی بەھاوبەشی زانکۆی پۆڵەتەکنیکی سلێمانی لەئۆفیسی ئنستتیوت لەسلێمانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نوێنەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدا. ئامانج لەکۆبوونەوەکە تەواوکردنی کارەکانی ئەو دیبەیتەبوو کە پێشتر و لە ٢٣-١٠-٢٠١٦ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامدرا بە ئامانجی لێکنزیککردنەوەی بۆچوونی قۆاکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان. پێشتر لەدیبەیتەکەدا فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان ، کۆمەڵی ئیسلامی ، یەکگرتووی ئیسلامی) ھەڵویستی فراکسیۆنەکانی خۆیان راگەیاند بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و یەکخستنەوەو رێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد. ئەمە جگەلەوەی چەند رۆژێک پێش ئێستا WID و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوەیان ئەنجامداو ھەڵوێستی سەرۆکی پەرلەمانیش لەم بارەیەوە وەرگیرا. لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆشدا د.فرسەت سۆفی ھەڵوێستی فراکسیۆنی پارتی راگەیاندو بەناوی قراکسیۆنەوە واژۆی لەسەر ئەوەکرد کە ئەوانیش ئامادەن وەکو فراکسیۆنی پارتی بەشداری ھەر ھەوڵێک بکەن کە ئامانج لێی کاراکردنەوەی پەرلەمان و یەکخستنی نێوماڵی کوردی بێت. جێی ئاماژەیە بڕیاروایە لە ئایندەیەکی نزیکدا ھەوڵەکان بۆ گەیاندنی رای فراکسیۆنەکان بۆ لایەنە سیاسییەکانیان و وەرگرتنی رای لایەنەسیاسییەکانیش بۆ ھەمان مەبەست درێژەی ھەبێت. ئنستتیوتی وۆرک وەکو رێکخراوێکی ناحکومی کە ئامانجی گەشەپێدانی دیموکراسی و پتەوکردنی بنەمادیموکراسییەکانە، ھەروەھا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی وەکو ناوەندێکی زانستی ئەکادیمی لە پاش ئەو دیبەیتەی ئەنجامیاندا لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا، بریاریاندا لە ھەوڵەکانیان بەردەوامبن و ھێندەی دەکرێت ھەوڵەکانین چڕبکەنەوە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و کەمکردنەوەی بۆشایی نێوان لایەنەسیاسییەکان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile