تاقیكردنه‌وه‌ى توانستى زانستى خوێندنى باڵا بۆ ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو
رۆژانى 7-8\11\2016 به‌پێی رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تاقیکردنەوەى توانستى زانستى ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ، كه تێیدا 106 پێشکەشکار له‌هۆڵى پیره‌مێردى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌شدارییان كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانى 83 كورسى خوێندنى ماسته‌رو دكتۆرا، كه 46 كورسیان له‌لایه‌ن زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانییه‌وه دابین كراوه و 37 كورسییه‌كه‌ى دیكه‌ش زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى كوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیژی و لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى دابینكردووه، به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه دڵنیابوون‌و ئاگاداربوون له‌چۆنێتى به‌ڕێوه‌چوونى تاقیكردنه‌وه‌كان پ.ى.د. ئالان فه‌ریدون عه‌لى ئه‌مین سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌یاوەرى د.سۆران سه‌عید یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى سه‌ردانى هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان كرد بۆ مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ره‌وشی تاقیكردنه‌وه و به‌دواداچوونی پرۆسه‌كه.
له وته‌یه‌كیشیدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى رایگه‌یاند، هیوادارم كه سه‌ركه‌وتووبن له تاقیكردنه‌وه‌كه‌تاندا، دڵنیاشتان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ی له توانای ئێمه‌دابێت وه‌كو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى بۆ پێشخستن و سه‌ركه‌وتنی بواری زانستی و ئاستی زانكۆكانمان درێخی ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌وڵتان بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی باڵا به‌رزده‌نرخێنم و هیوادارم له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئێوه له‌و كه‌سانه‌بن كه نه‌وه‌ى ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته به پێشكه‌وتووترین زانستی سه‌رده‌م پڕچه‌ك ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به تاقیكردنه‌وه‌كان د.سۆران سه‌عید ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كه زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى سه‌رجه‌م خشته‌و رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستی جێبه‌جێكردووه‌و زۆر به‌سه‌ركه‌وتوویی پڕۆسه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى توانستى زانستى بۆ ماسته‌رو دكتۆرا له‌زانكۆمان به‌ڕێوه‌چوو، وتیشى: تا رۆژى 24\11\2016 ئه‌نجامى به‌رایى تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ وه‌زاره‌ت ده‌نێرین و رۆژانى 5-12\12\2016 ئەنجامى بەرایی ڕادەگەیەنرێت و ماوه‌ى سكاڵا‌و تانه‌گرتن ده‌بێت له‌لایه‌ن پێشکەشکارانەوە له‌ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كان، هه‌روه‌ها رۆژى 18\12\2016 به‌فه‌رمى ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
ده‌رباره‌ى پرۆگرامى تایبه‌ت به‌خوێندنى باڵا بۆ خوێندنى ماسته‌رو دكتۆرا مامۆستا جه‌مال كاك برا ئه‌ندامى لیژنه‌ى فایلى پێشکەشکاران و ووردبینى کردن وتى: 46 كورسییه‌كه‌ى خوێندنى ماسته‌رو دكتۆرا كه له‌لایه‌ن زانكۆمانه‌وه دابینكراوه، بواره‌كانى (ئه‌ندازیارى گه‌یاندن و ئه‌ندازیارى به‌رهه‌مهێنان و ئه‌ندازیارى پلانسازى شار و پیشەسازى خۆراک و ته‌كنیكى میدیا و ته‌ندروستى كۆمه‌ڵ) له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها 37 كورسییه‌كه‌ى دیكه كه زانكۆمان به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى كوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیژی لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى دابینكردووه، بواره‌كانى ( كۆمپیوته‌ر، ئاى تى، ته‌ندروستى كۆمه‌ڵ، ته‌لارسازى و پلانسازى شار) ده‌گرێته‌وه.
مامۆستا جه‌مال وتیشى: له‌پێناو به‌باشى به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كان، زانكۆمان هه‌ستا به‌پێكهێنانى سێ لیژنه‌ى تایبه‌ت كه لیژنه‌ى خوێندنى باڵا و وەرگرتن و وردبینى کردنى فایلى پێشکەشکاران ، له‌رۆژى 5\10\2016 تاكو 31\10\2016 له‌سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ هه‌ستاوه به‌پێدانى رێنمایی‌و زانیارى به پێشکەشکاران و فۆرمى پێشكه‌شكردنى خوێندنى باڵا بۆ ماسته‌رو دكتۆرا، پاشان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى دیكه‌وه هه‌ر له‌سه‌رۆكایه‌تى زانكۆمان زۆر به‌وردى وربینى بۆ دۆسییه‌ى پێشكه‌شكاران كراوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌وەى مەرجى تەواوى ماستەر و دکتۆراى تێدابووە به‌شدارى له‌تاقیكردنه‌وه‌كاندا بكه‌ن، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كى دیكه كه به‌ئه‌ندامێتى پسپۆڕانى زانكۆى پۆلیته‌كنیك و ده‌سته‌ى كوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیژی‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى پێكهاتبوو كه زۆر به‌باشی چاودێرى هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌كانیان ده‌كرد.