Back

پانێڵێک تایبەت بە هۆشیارکردنەوەی گەنجان لەزیانەکانی ماددەی هۆشبەر بەڕێوەچوو

دووشەممە ٦-٣-٢٠٢٣ بەئامادەبوونی بەڕێزان”ڕامیار عبدالرحمن” جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان “لیوا بەرزان “بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان “م.دارا احمد “بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان “سەردار محمود “بەڕێوەبەری یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلار و “عمید لوقمان”جێگری بەڕێوەبەر پۆلیسی گەرمیان”کاک سەردار” بەڕێوەبەری یاریدەدەری ئاسایشی کەلار وناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی گەرمیان “م.شەماڵ”یاریدەدەری ئاسایشی ناحیەی کۆکز و نوێنەری مەڵبەندی 11ی ڕێکخستنی گەرمیان ونوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری گەرمیان،، ونوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەددەنی و چەند کەسایەتیەکی گەرمیان مامۆستایان و خوێندکاران لەهۆڵی سیمیناری کۆلێج پانێڵێک بەڕێوەچوو لەلایەن ڕێکخراوی شۆخ بۆ گەشەپێدانی تواناکانی ژنان بەهاوکاری کۆلێجی تەکنیکی کەلار پانێڵێکی بەناونیشانی(هۆشیارکردنەوەی گەنجان لە زیانەکانی ماددەی هۆشبەر) سەرەتای دەستپێکی پانێڵەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد دواتر لەلایەن (پ.ی.د چیا محمد حسن)ڕاگری کۆلێج وتەیەک پێشکەشکرا وێرای بەخێرهاتن بەرێزیان پانێڵەکەیان بەگرینگ وەسفکرد و باسیان لەوەکرد کە ماددەی هۆشبەر لەئێستادا کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر کۆمەڵگاو گرنگە گەنجان هۆشیار بکرێنەوە دوربن لەزیانەکانی دواتر لەلایەن م.هەیفا مەجید سەرۆکی ڕێکخراوەی شۆخ داوا لەپانێڵستەکان کرا لەلایەن “م.ی. چالاک محیدین” مامۆستا لەکۆلێجی تەکنیکی کەلار بەوردی لەروی زانستیەوە تیشکخرایە سەر ماددەی هۆشبەر و جۆرەکانی و کارگیریەکانی و چۆنیەتی رێگریکردن لە زیادبوونی ماددەکە پێکهاتەی مادەکەکرا دواتر لەلایەن موقەددەم “کاروان حەمید “بەڕێوەبەری بەشی تاوان و جوڵانەوە لەپۆلیسی گەرمیانەوە ڕێکار و ماددە یاساییەکانی بەکارهێنەر ماددەی هۆشبەر بۆ ئامادەبوان رونکرایەوە لەبەشێکی دیکەی پانێڵەکەدا لەلایەن “برایم زەریف”سەرۆکی رێکخراوی ژینگە پارێزی گەرمیان بەشێک لەئامارەکانی ماددەی هۆشبەر لەسنوری گەرمیان خرانە ڕوو بەرێزیان داوایان کرد رێکاری توندتر بگیرێتەبەر بۆ نەهێشتی ئەوتاوانە لەکۆتایدا دەرفەت بە ئامادەبوان درا و بەشداربوون گفتوگۆ و سەرنج لەسەرجەکانیان لەسەر بابەتەکە تاوتوێکران .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile