بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى داوا لە دەرچوانى پۆلى (١٢)ى ئامادەیى دەکات پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى فۆرمى پێشکەشکردن بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان لە ڕێگەى (زانکۆلاین)ەوە.
لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى دەرچوانى (١٢) ئامادەیى ئاگادار دەکات، کە لەو ماوە کەمەى ماوە تا سبەى سێشەممە رێکەوتى (١/١١/٢٠١٦) سەعات ١٢ى شەو هەوڵەکانیان بەتەواوەتى چڕکەنەوە بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى (زانکۆلاین)، بۆ ئەوەى مافیان نەفەوتێت و لەو بەش و کولێژانە وەربگیرێن کە خوازیارن تێیاندا درێژە بەخوێندن بدەن.
[learn_press_profile]
