لە ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستاندا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە گروپی دووەمدایە
بۆ ساڵی دووه‌م ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا و زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له پێشه‌نگی زانكۆ حكومییه‌كانی كوردستانه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی (١٨/١٠/٢٠١٦) له مه‌راسیمێكدا له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵلا له شاری هه‌ولێر به دروشمی (ڕیزبه‌ندی نیشتمانی….شاڕێی كرانه‌وه‌و متمانه‌و دڵنیایی) بۆ ساڵی دووه‌م ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵى 2016 ڕاگه‌یه‌ندرا و خۆشبه‌ختانه زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له پێشه‌نگی زانكۆ حكومییه‌كانی كوردستانه و پله‌یه‌ك پێشكه‌وتووه كه له گرووپى (D)یه‌وه هاتۆته گرووپى (C)، شانبه‌شانى زانكۆكانى ( زاخۆ، چه‌رمۆ، هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین).
مه‌راسیمه‌كه، به چاودێری و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كان و په‌رله‌مانتاران و بڕیكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی عێراقی و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری وڵاتان و سه‌رۆكی زانكۆكان و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆكان و ڕاگری كۆلێژه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كران.
سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه به ساتێك ڕێزگرتن بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا به‌گرنگییه‌وه باسى له پڕۆسه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستانی كرد وتی: ئێمه ئه‌مڕۆ له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا كه هاوكاته له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ، له‌به‌ر ئازایه‌تی و قاره‌مانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه ئیمه ده‌توانین به‌ئازادی و سه‌ربه‌رزی ئه‌ركه‌كانمان ڕابپه‌ڕێنین و بۆ ئه‌ركێكی نیشتیمانی كۆببینه‌وه، وتیشی‌ی خۆبه‌شبه‌ختانه ئه‌وه دوو ساڵه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌پۆلێنكردن و ڕیزبه‌ندكردنی زانكۆكان كه‌شێكی ته‌ندروست و زانستی خولقاندووه، قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: جیگه‌ی دڵخۆشییه كه ئه‌م پڕۆسه‌یه ته‌نها نمره پێدان و ڕیزبه‌ندیكردنی زانكۆكان نییه، به‌ڵكو به‌رئه‌نجامی كواڵیتی و ئاستی زانستی زانكۆكانیشه.
له به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له بنه‌ماكانی ڕاگه‌یاندنی ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكان كرد‌و وتی: ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكان له‌سه‌ر ئه‌م ئامانجانه دانراوه، كه ئه‌وانیش بریتین له ( ده‌ستنشانكردن پێوه‌رو ستاندارتی زانستی، هه‌ڵسه‌نگاندنی كێبركیی نێوان زانكۆكان و شه‌فافیه‌ت).
د.یوسف گۆران ڕونیشیكرده‌وه كه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه ڕیزبه‌ندیه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای (٧) پێوه‌ری سه‌ره‌كی و (٤٧) پێوه‌ری لاوه‌كی داڕێژت، تا به‌شێوه‌یه‌كی وردتر ئامانجه‌كان له پرۆسه‌كه‌دا ده‌ستینشان بكه‌ین، ئه‌وانه‌ش چه‌ندین بواری جیا ده‌گرێته‌وه.
له كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجامی ڕیزبه‌ندی زانكۆكانی ڕاگه‌یاند كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو:
زانكۆ حكومییه‌كان
گرووپی یه‌كه‌م (A):
د.یوسف گۆران ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵی پار هیچ زانكۆیه‌ك نه‌یتوانی بگاته گرووپی (A) ، بۆیه هیچ زانكۆیه‌كی له‌م گرووپه‌دا نییه.
گرووپی دووه‌م (B) :
زانكۆكانی (سۆران، كۆیه، سلێمانی، هه‌ولێری پزیشكی، دهۆك، سه‌ڵاحه‌دین)
گرووپی سێیه‌م (C):
زانكۆكانی (زاخۆ، چه‌رمۆ، هه‌ڵه‌بجه، ڕاپه‌ڕین، پۆلیته‌كنیكی سلێمانی)
گرووپی چواره‌م (D):
زانكۆكانی (گه‌رمیان، پۆلیته‌كینكی دهۆك، پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر)
زانكۆ تایبه‌ته‌كان
گرووپی یه‌كه‌م (A):
به‌هه‌مان شێوه‌ی زانكۆ حكومییه‌كان، وه‌ك وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵی پار هیچ زانكۆیه‌ك نه‌یتوانی بگاته گرووپی (A) ، بۆیه هیچ زانكۆیه‌كی له‌م گرووپه‌دا نییه.
گرووپی دووه‌م (B):
زانكۆكانی (گه‌شه‌پێدانی مرۆی له سلێمانی، ئه‌مریكی-عێراق/ سلێمانی، لبنانی فه‌ره‌نسی له هه‌ولێر، ئیشق له هه‌ولێر)
گرووپی سێیه‌م (C) :
زانكۆكانی (جیهانی- هه‌ولێر، جیهانی – سلێمانی، كۆمار بۆ ته‌كنه‌لۆژیا و زانست)
گرووپی چواره‌م (D) :
زانكۆكانی نه‌ورۆز له دهۆك، زانكۆی ئه‌ربیل، جیهان- دهۆك، به‌یان له هه‌ولێر، ئه‌مریكا كوردستان- دهۆك، حه‌یات له هه‌ولێر).
سەبارەت بە ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی رانکینی زانکۆمان مامۆستا جەمال کاک برا بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ئای تی لە سەرۆکایەتی زانکۆ، ھەروەھا سەرۆکی لیژنەی کۆکردنەوە و داخل کردنی داتای زانکۆ بۆ پەیجی زانکۆمان لە پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی NUR وتی: چەند خالێکی زۆر گرنگ ھەبوو لەبەرزکردنەوەی رانکی زانکۆمان لە ماوەی یەک سالدا لە گروپی D ەوە بۆ گروپی C کە گرنگترینیان، فراوانبوون و زیادبوونی چالاکییە نێودەولەتی و ناوخۆییەکانن، کە ئەمیش بە ھەوڵی بەردەوامی بەریز سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەر و سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆمان کاری تێداکراوە.
ھەروەھا بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ئای تی و سەرۆکی لیژنەی کۆکردنەوە و داخل کردنی داتای زانکۆ بۆ پەیجی زانکۆمان لە پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی NUR سەبارەت بە ھۆکارەکانی دیکەی سەرکەوتنی زانکۆمان بۆ گروپی (C) لە ریزبەندی نیشتیمانیدا ئاماژەی بەوەکرد:
چەند خاڵێکی دیکە ھەن کە ھۆکاربوونە بۆ ئەو سەرکەوتنەی زانکۆمان لەوانەش:
١. لیژنە پرۆسەی کۆکردنەوەی داتای توێژینەو و چالاکی مامۆستایانی زانکۆ بە ئەلیکترۆنی کۆکردەوە لە ماوەیەکی کورت‌دا لە ڕێگەی داتابەیسێکەوە کە مامۆستایان گشت چالاکی داواکراویان بۆ خۆیان پرکردەوە لە کاتێکدا سالی پار بە نووسراو داوا لە مامۆستایان کرا.
٢. لە ئەنجامی ئەو داتا بەیسەوە : ئەم جیاوازییانەمان دەست کەوت لە چاو سالی پار
§ لە ٢٠١٥ تەنھا ٦٠ توێژینەوە کۆکرایەوە لە مامۆستایان لە کاتێکدا ئەمسال ١٠٥ توێژینەوە لە مامۆستایان کۆکرایەوە
§ لە ٢٠١٥ تەنھا ٣ سیمپۆزیۆم تۆمارکراوە بەلام ئەمسال ١٣ سیسمپۆزیۆم و کۆنفرانس و دیبەیت و پانێل ئەنجامدراوە
§ لە ٢٠١٥ ھیچ کتێب تۆمار نەکراوە کە بلاوکرابێتەوە بەلام ئەمسال ١٥ کتێب بلاوکراوەتەوە
§ لە ٢٠١٥ مامۆستا و خویندکاری نێودەولەتی تەنها ١٣ تۆمارکراوە بەلام ئەمسال ١٠ مامۆستای نێودەولەتی و ٧٠ خویندکاری نێودەوڵەتیمان تۆمارکراوە.
§ لە ٢٠١٥ چالاکی نێودەولەتی تۆمارنەکراوە، بەلام ئەمساڵ ١٣ چالاکی نێودەولەتیمان ھەبووە.
§ لە ٢٠١٥ لەویبۆمیتریک لەرانکی ١٥ بوین، ئەمسال گەشتینە ٨ لەسەر ئاستی ھەریم.
§ لە ٢٠١٥ چالاکی وەرزشی و ھونەری و فەند تۆمارنەکراوە، بەڵام ئەمسال ١٢ چالاکی وەرزشی و ھونەری ھەبووە.
§ لە ٢٠١٥ ژمارەی ستاف ٤٣٠ بووە، بەڵام ئەمسال ٤٦٠
§ لە ٢٠١٥ ھیچ مامۆستامان نەبوە کە خەڵاتی بەدەست ھێنابێت بەلام ئەمسال ٣ مامۆستامان خەڵاتی بەدەستھێناوە.
§ لە ٢٠١٥ ھیچ گرانت تۆمارنەکراوە، بەڵام ئەمسال ١٧ گرانتى نێودەولەتى بەدەست ھاتووە.
§ لە ٢٠١٥ تەنھا ٢ ۆرک شۆپ تۆمارکراوە، بەلام ئەمسال ٢٥ وۆرک شۆپ تۆمارکراوە.
ئەمە لە کاتێکدا کە ئەو زانیارییانە ھێشتا %١٠٠ زانیاری تەواوی زانکۆ و مامۆستایان نین بگرە ئەوپەڕی %٧٥ زانیارین و لە بەر پشووى هاوین و بارودۆخى ئێستا زانیارى ژمارەیەکى زۆر لە مامۆستاکان بەدەست نەکەوتن لە کاتی خۆیدا.
له‌دوا ڕیزبه‌ندی ویبۆمێتریكسیشدا زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌ره‌و پێشچوونێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌جۆرێك كه پێشی زیاتر له ٨٠٠٠ زانكۆی داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ٨ هه‌مین زانكۆیه له‌كۆی ٢٩ زانكۆ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و ٢٥ هه‌مین زانكۆشه له‌كۆی ٦٩ زانكۆ له‌سه‌ر ئاستی عێراق.