پێشکەشکردن بۆ خوێندنى بالا(ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى ٢٠١٦-٢٠١٧
بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى و خوێندنى بالا لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى ئاگادارى گشت خوازیارانى بەدەست هێنانى بروانامەى ماستەر و دکتۆرا دەکات کە دەتوانن تا بەروارى ٢٧/١٠/٢٠١٦ سەردانى بەرێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى و خوێندنى بالا لە سەرۆکایەتى زانکۆ لە قڕگە بکەن بەمەبەستى پێشکەش کردنى داواکانیان.
تێبینى/ پێشکەش کردن تەنها لە سەرۆکایەتى زانکۆ /بەرێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى و خوێندنى بالا جێبەجێ دەکرێت
1. بۆ دابەزاندنى فۆرمى پێشکەش کردن بۆ خوێندنى ماستەر /کرتە لێرە بکە
2. بۆ دابەزاندنى فۆرمى پێشکەسکردنى بۆ خوێندنى دکتۆرا/ کرتە لێرە بکە
پێداویستییەکان لە کاتى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى بالا/ماستەر /
* 1. ناسنامەى بارى شارستانى (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
2. ڕەگەزنامەى عێراقى (ئەگەر عێراقیت) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی) وە ئەگەر عێراقی نیت ( پاسپۆرت) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
3. بروانامەى بەکالۆریۆس(ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
4. تاقیکردنەوەى زمانى ئینگلیزى IELTS و هاوشێوەکانى ( ئەگەر هەبێت ) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
5. نووسراوى لارینەبوونى خوێندن ( ئەگەر دامەزراویت و فەرمانبەریت/ لە دام و دەزگاکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى بالا )
6. ئەگەر دانەمەزراویت یان فەرمانبەرى ترى دامودەزگاکانى دەولەتى جگە لە خوێندنى بالا -بەڵێننامەى یاسایی (لە بەشى یاسایی زانکۆمان دەکرێت) کە ئامادەى تەواوى تێچوونى خوێندن لە ئەستۆى دەگریت
7. پوختەى ڕاژە ( ئەگەر دامەزراویت لە دام و دەزگاکانى حکومەت و وەزارەتەکان) وە ئەگەر دانەمەزراویت :وێنەیەک لە بەڵێننامە (لە بەشى یاسایی زانکۆمان ) بەڵێن نامە کە لە هیچ فەرمانگەیەکى حکومى دانەمەزراویت و هەموو بەرپرسیارێتى یاسایی دەکەوێتە ئەستۆ
8. ٤ وێنەى کەسى پێشکەشکار/خوازیار
9. وێنەیەک لە بەڵێننامەى خوێندن(لە بەشى یاسایی زانکۆمان دەکرێت) کە لە ئێستا دا خوێندکارى ماستەر یان دکتۆراى ناوخۆ یان دەرەوەى ولات نیت و ناوت کاندید نەکراوە وە یاخود بە هۆکارى جیا جیا خوێندن تەواو نەکردوە و سەرکەوتوونەبویت.
10. ئەگەر کاندیدى خولى دووەم و سێهەمى تواناسازیت وە تائێستا مەمەلەکەت لە وەزارەت پرۆسێس نەکراوە و سەفەرت نەکردوە -پێویستىە وێنەیەک لە نووسراوى فەرمى بهێنیت لە وەزارەت کە مەمەلەکەت لە وەزارەت پرۆسێس نەکراوە و سەفەرت نەکردوە
پێداویستییەکان لە کاتى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى بالا/دکتۆرا
1) ناسنامەى بارى شارستانى(ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
2) ڕەگەزنامەى عێراقى (ئەگەر عێراقیت) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)وە ئەگەر عێراقی نیت (پاسپۆرت) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
3) بروانامەى بەکالۆریۆس(ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
4) بروانامەى دبلۆمى بالا(ئەگەر هەبێت) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
5) بروانامەى ماجستێر(ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
6) فەرمانى وەزارى یەکسانکردنى بروانامەى ماجستێر (ئەگەر لە دەرەوەى ولات بەدەستت هێناوە) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
7) فەرمانى وەزارى یەکسانکردنى بروانامەى ماجستێر بە نمرەوە(ئەگەر لە دەرەوەى ولات بەدەستت هێناوە) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
8) تاقیکردنەوەى زمانى ئینگلیزى IELTS و هاوشێوەکانى ( ئەگەر هەبێت ) (ڕەسەن و یەک وێنەى کۆپی)
9) نووسراوى لارینەبوونى خوێندن ( ئەگەر دامەزراویت و فەرمانبەریت لە دام و دەزگاکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى بالا )
10) ئەگەر دانەمەزراویت یان فەرمانبەرى ترى دامودەزگاکانى دەولەتى جگە لە خوێندنى بالا -بەڵێننامەى یاسایی (لە بەشى یاسایی زانکۆمان دەکرێت) کە ئامادەى تەواوى تێچوونى خوێندن لە ئەستۆى دەگریت
11) پوختەى ڕاژە ( ئەگەر دامەزراویت لە دام و دەزگاکانى حکومەت و وەزارەتەکان) وە ئەگەر دانەمەزراویت :وێنەیەک لە بەڵێننامە (لە بەشى یاسایی زانکۆمان ) بەڵێن نامە کە لە هیچ فەرمانگەیەکى حکومى دانەمەزراویت و هەموو بەرپرسیارێتى یاسایی دەکەوێتە ئەستۆ
12) ٤ وێنەى کەسى پێشکەشکار/خوازیار
13) وێنەیەک لە بەڵێننامەى خوێندن(لە بەشى یاسایی زانکۆمان دەکرێت) کە لە ئێستا دا خوێندکارى ماستەر یان دکتۆراى ناوخۆ یان دەرەوەى ولات نیت و ناوت کاندید نەکراوە وە یاخود بە هۆکارى جیا جیا خوێندن تەواو نەکردوە .و سەرکەوتوونەبویت.
14)ئەگەر کاندیدى خولى دووەم و سێهەمى تواناسازیت وە تائێستا مەمەلەکەت لە وەزارەت پرۆسێس نەکراوە و سەفەرت نەکردوە -پێویستىە وێنەیەک لە نووسراوى فەرمى بهێنیت لە وەزارەت کە مەمەلەکەت لە وەزارەت پرۆسێس نەکراوە و سەفەرت نەکردوە
1. بۆ زانیارى لەسەر بەشەکانى خوێندنى بالا سەردانى ئەم لینکە بکە
2. بۆ زانیارى سەبارەت بە ماوەى پێشکەش کردن و کاتى تاقیکردنەوەى زانستى و ڕاگەیاندنى ئەنجام و ماوەى سکالا و دەستپێکردنى کۆرس …سەردانى ئەم لینکە بکە
3. بۆ زانیارى لەسەر کرێ ى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا بە سیستمى پارالیل سەردانى ئەم لینکە بکە
4. بۆ هەر زانیارییەک سەبارەت بە مەرج و ڕێنماییەکانى خویندنى ماجستێر و دکتۆرا وەک : مەرجى تێکڕاى کۆنمرە – مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى – مەرجى توانستى زانستى – مەرجى تەمەن و خزمەت – کاندیدانى تواناسازى و زەمالات و بعثات -خوازیارانى دەرەوەى هەرێم و ئەوانەى عێراقى نین – زۆر زانیارى تر… سەردانى ئەم لینکە بکە
5.کرێ ى فۆرمى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى بالا(ماستەر دکتۆرا) سەردانى ئەم لینکە بکە