Back

ناو تۆماركردن بۆ خوێندنی پاراڵێل ده‌ستیپێكرد

ئه‌مڕۆ 3/10/2016 له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى دابه‌شكردنی فۆرم و تۆماركردنی ناو بۆ خوێندنی پاراڵێل ده‌ستیپێكردو له‌یه‌كه‌م رۆژیشدا ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكار ناوی خۆیان تۆماركرد. پاش ئه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڕیاریدا بۆ ئه‌مساڵی خوێندن، خوێندن به‌ سیستمی پاراڵێل بكاته‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌یه‌كه‌م رۆژی دابه‌شكردنی فۆرم‌و ناوتۆماركردندا ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكار ئاماده‌بوون‌و ناوی خۆیان تۆمارده‌كه‌ن به‌ سیستمی ئه‌لیكترۆنی. له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ختیار عوبێد شه‌ریف به‌رێوه‌به‌ری تۆماری گشتی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌م سیستمه‌دا ده‌رچووانی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی‌و ده‌رچووانی په‌یمانگاكان ده‌توانن فۆرم پڕبكه‌نه‌وه‌، ووتیشی: مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن به‌جۆرێكن كه‌ فێرخوازێكی زۆر ده‌توانێت سوودی لێوه‌ربگرێت. سه‌باره‌ت به‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ شوێنی نیشته‌جێبوونیان له‌ناو مه‌ركه‌زی شاری سلێمانی نییه‌، ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: ئه‌و خوێندکارانەی کە لەدەرەوەی شارن پێویست ناکات سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ بکەن بۆ وەرگرتنی فۆرم لەرۆژی سێ شەمەوە دەتوانن فۆرم لەپەیمانگاکانی (کەلار، چەمچەماڵ، دووکان، دەربەندیخان، هەڵەبجە) وەربگرن . هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری تۆماری گشتی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاترو مه‌رجه‌كان و ئه‌و به‌شانه‌ی كه‌ بۆ خوێندنی ئێواران و پاراڵێل كراونه‌ته‌وه‌ ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن. registration.spu.edu.iq
This shortcode LP Profile only use on the page Profile