Back

رێککەوتن لەگەڵ زانکۆیەکی ھەنگاریادا ئیمزاکرا

لەدرێژەی ئیمزاکردنی رێککەوتننامەکان و پەیوەندییەنێودەوڵەتییەکانی زانکۆماندا و بەسوپاسە لەڕێگە مامۆستا خە بات محمد احمد کە مامۆستایەکی زانکۆمانە و ئێستا خوێندکاری دکتۆرای زانکۆی میسکۆڵکی (ھەنگاری)یە، ڕێککەوتننامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆمان و زانکۆی میسکۆڵکی ھەنگاری واژۆکرا. لەوبارەیەوە بەختیار عوبێد شەریف بەرێوەبەری پەیوەندییەگشتییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند: ئەم رێککەوتننامەیە جەخت لەسە ر ئاڵوگۆرپێکردنی خوێندکاران و مامۆستایان و فە رمانبەران دەکاتەوە لەنێوان ھەردوو زانکۆدا، ھەروەھا کردنەوە و ڕەخساندنی خولی بەھێزکردنی زمان و ئە نجامدانی توێژینەوە و کاری ھاوبەش و ڕەخساندنی ھەلی خوێندنی باڵا بۆ خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆمان. سەبارەت بە گرنگی ئەم رێککەوتنەو رێککەوتنەکانی دیکەی زانکۆش کە ژمارەیان زیاتر لە ٤٠ رێککەوتننامەی زانستییە بەرێوەبەری پەیوەندییەگشتییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رونیکردەوە: کاتێک کە ئەم رێککەوتنامانە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە , زیاتر گرنگییان دەردەکەوێت، وەکو ئەوەی بریتش کاونسڵ و زانکۆکانی سنەو کوردستان، وتیشی، ئەم رێککەوتننامانە بنەمایەکی گرنگن بۆ گەشەسەندنی زانست و بەرەوپێشبردنی زانکۆمان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile