دووه‌م تاقیكردنه‌وه‌ى ( IELTS ) به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا
به سه‌رپه‌رشتى بریتش كاونسڵ و به به‌شدارى 75 ئاره‌زوومه‌ند دووه‌م تاقیكردنه‌وه‌ى ( IELTS ) له سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا.
به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون و دڵنیابوون له چۆنێتى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه‌ش د.دانا ئه‌حمه‌د مسته‌فا یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارایی سه‌ردانى هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌ى ( IELTS )ى له سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى زانكۆكه كرد.
سه‌باره‌ت به چۆنێتى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كه مامۆستا هۆگر محه‌مه‌د تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى وتى: به هه‌وڵ و تواناى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى خۆشبه‌ختانه توانرا ئه‌مڕۆ دووه‌م پرۆسه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى ( IELTS ) له دۆخێكى ئارام و پارێزراودا به‌هاوكارى هێزه‌كانى ئاسایشی سلێمانى و پۆلیس و پاسه‌وانانى زانكۆى پۆلیته‌كنیك به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بدرێت، كه ئه‌م تاقیكردنه‌وه گرنگییه‌كى زۆر تایبه‌تى هه‌یه هه‌م له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیى هه‌م له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش له‌به‌رئه‌وه‌ى بۆته پێش مه‌رجێك بۆ هه‌موو ئه‌و مامۆستا و فێرخوازانه‌ى كه خوازیارن پێشكه‌شى خوێندنى باڵاى بكه‌ن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
مامۆستا هۆگر محه‌مه‌د تۆفیق وتیشى: ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكى زۆر گرنگه كه زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى وه‌كو یه‌كه‌مین زانكۆى حكومی به‌شێوه‌یه‌كى ستانداردى جیهانى و به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ بریتش كاونسڵ تاقیكردنه‌وه‌ى ( IELTS ) ى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، له ئێستاشدا ده‌رگاى سه‌نته‌ره‌كه‌مان كرایه‌وه و ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن ناو تۆمار بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى كۆرسی تایبه‌تى ئاماده‌كارى( 5 ) هه‌فته‌یی تاقیكردنه‌وه‌ى ( IELTS ) كه به‌شێوه‌یه‌كى زانستى و ئه‌كادیمى له‌لایه‌ن مامۆستاى پسپۆڕ و شاره‌زاوه كۆرسه‌كان ده‌وترێنه‌وه و فێرخواز ده‌توانێت به‌سه‌ركه‌وتوویی و به ئاستێكى زۆر باش بڕوانامه‌ى ( IELTS ) به‌ده‌ستبهێنێت.
تاقیكردنه‌وه‌ى ( IELTS ) له سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى سه‌ر به زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌رده‌وامه و ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن بۆ ناو تۆمار كردن رۆژانى ( یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه و چوارشەممان کاتژمێر ( ٩ ى بەیانى تا ١ ى پاش نیوەرۆ ) سه‌ردانى سه‌نته‌رى زمان بكه‌ن كه رۆژانى (13\10\2016 و 3\11\2016 و 15\12\2016 ) تاقیكردنه‌وه‌كانى ( IELTS ) ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌پێی ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌ى ( IELTS ) ى پێشوو كه مانگى رابردوو له سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ئه‌نجامدرا خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ى ئاره‌زوومه‌ندان ئاستێكى زۆر باشیان به‌ده‌ستهێنا و جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى سه‌رجه‌م به‌شداربوونى تاقیكردنه‌وه‌كه بوو.