Back

رێكەوتننامە زانستییەكانی زانكۆمان فراوانتردەكرێت

له میانەی سه ردانی وه فدی ده سته ی خوێندنی ته کنیکی عێراق بۆ شاری سلێمانی ئه مڕۆ یه که م ڕۆژى جەژنى قوربان 12/9/2016 له ئوتێل گراندمیلینیۆم ڕێکه وتننامەیەكی لێکتێگەیشتن له نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و دەسته ی خوێندنی تەکنیکی عێراق واژۆ کرا. لەلایه ن دەسته ی خوێندنی تەکنیکی عێراقەوه پڕۆفیسۆر دکتۆر عبدالكاضم جعفر الیاسری سه رۆکی ده سته ی خوێندنی ته کنیکی و سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی فوراتی ناوەڕاست و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر فراس خیری جابر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی باکور بۆ کاروباری زانستی و دکتۆره ئاشتی مهدی عارف سه رۆکی به شی ئه ندازیاری کۆمپیوته ر له کۆلێجی ته کنیکی که رکوک. وه له لایه ن زانکۆی پۆلیته کنیکی سلێمانی پ.ی.د. ئالان فریدون علی سه رۆکی زانکۆ و پ.ی.د. سۆران ابوبکر محمد یاریده ده ری سه رۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و د. دانا احمد مصطفی یاریده ده ری سه رۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و پ.ی.د. حکیم عثمان حمید ڕاگری کۆلێجی ته کنیکی کارگێڕی و مامۆستا به ختیار عبید شریف به ڕێوه به ری تۆماری گشتی و په یوه ندییه گشتیه کانی زانکۆ ئاماده بون. لە گرنگترین خاڵەكانی رێككەوتنەكەش ئەوەبوو كە بڕیاردرا له سه ره تای مانگی داهاتوو کۆنفراسێکی هاوبه ش ئه نجام بدرێت تیایدا سه رجه م زانکۆ ته کنیکیه کانی کوردستان و عێراق بانگێشت بکرێن و هه روه ها ئاڵوگۆری مامۆستا و فه رمانبه ران و ئه نجامدانی خولی ڕاهێنانی هاوبه ش و ئاڵوگۆرکردنی خوێندکاران و ئه نجامدانی کۆنفراسی هاوبه ش و توێژینه وه ی هاوبه ش ئەنجامبدرێن. بۆ ئەو مەبەستەش پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەمجۆرە باسی لە گرنگی رێككەوتنەكە كرد: https://www.youtube.com/watch?v=dzpnnN7krL4
This shortcode LP Profile only use on the page Profile